04:35 PM   IRAQ
THURSDAY, 15 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   سه‌فین دزه‌یی: سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران کاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت
بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی پارتی:
بۆ یەكلاكردنەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێ گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنەكاندا كراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی پارتی رایگەیاند، بەم زووانە دوو لیژنە بۆ یەكلاكردنەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێ پێك دەهێنن، دەشڵێت، "گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنەكاندا كراوە".

کوردپرێس:

عەلی حوسێن، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی پارتی بە ماڵپەری فەرمیی حزبەكەی راگەیاندووە، وەك سەرەتا بە ناڕاستەوخۆ گفتوگۆ دەربارەی پێكهێنانی كابینەی نوێ كراوە، بەڵام وەك شاند، دانوستانی فەرمی لەگەڵ هیچ لایەنێكدا نەكراوە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، گفتوگۆ ناڕاستەوخۆكان لە پێناو لێكنزیكبوونەوەیانە لەگەڵ لایەنەكاندا، تا وادەیەكی نزیك بۆ ئەو مەبەستە دیاری بكرێت.

6ی ئەم مانگە، یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كرا و كاندیدە دەرچووەكان سوێندی یاساییان خوارد و بەپێی یاسا بوونە پەرلەمانتاری خولی نوێ.

 عەلی حوسێن، رەتی دەكاتەوە لە ئێستادا لیژنە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان سەبارەت بە چۆنیەتیی پێكهێنانی كابینەی نوێ دیاری كرابێت، هۆكارەكەیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە دەبێت سەرەتا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان دیاری بكرێت.

بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی دەشڵێت، حزبەكەی پاكێجی تایبەتی خۆی بۆ یەكلاكردنەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت، كە بەم زووانە دوو لیژنە بۆ ئەو مەبەستە پێك دەهێنن.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه