22:45 PM   IRAQ
FRIDAY, 14 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ئەمریکا یەکەم ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشە کە لە سەر پێبەندبوون بە پەیڕەوی دەولی سزای وڵاتان دەدات
ژاپۆن مافی په‌نابه‌رێتی به‌ 2 هه‌زار ئاواره‌ی کوردی تورکیا نادات

به‌شی جیهان- ڕۆژنامه‌ی ماینیچیی ژاپۆن نووسیی: چه‌ندین ساڵه‌ زیاتر له‌ 2 هه‌زار ئاواره‌ی کوردی تورکیا داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌ ژاپۆن ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌و وڵاته‌ ته‌نانه‌ت مافی په‌نابه‌رێتی به‌ یه‌ک که‌سیش نادات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی ماینیچیی ژاپۆن له‌ زنجیره‌ ڕاپۆرتێکدا باس له‌ دۆخی گوماناویی زیاتر له‌ 2 هه‌زار ئاواره‌ی کوردی تورکیا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ نزیکه‌ی 10 ساڵه‌ 2 هه‌زار ئاواره‌ی کوردی تورکیا له‌ ژاپۆنن به‌ڵام ئه‌و وڵاته‌ ئاماده‌ نییه‌ مافی شارۆمه‌ندی به‌وان بدات.

له‌ ڕاپۆرته‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی ماینیچیی ژاپۆندا هاتوووه‌ که‌ وڵاتانی ژاپۆن و تورکیا پێوه‌ندییێکی باشیان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌ و بڕیاره‌ له‌ داهاتوویێکی نزیکدا له‌سه‌ر بڕیارنامه‌یێکی هاوبه‌ش له‌سه‌ر بابه‌تی تیرۆریزم ڕێکبکه‌ون. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ تورکیا سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ زۆربه‌ی گرووپه‌ چالاکه‌ کوردییه‌کان له‌ تورکیا تیرۆریستن به‌ڵام واژۆکردنی بڕیارنامه‌یێکی هاوبه‌ش کورده‌ ئاواره‌کانی تورکیا له‌ ژاپۆن به‌ره‌وڕووی ئاڵنگاری و کێشه‌ی زیاتر ده‌کاته‌وه‌.

ژماره‌یێک له‌ چالاکوانانی ژاپۆنی جه‌ختیان کردۆته‌وه‌ که‌ پێوه‌ندیی باشی نێوان تورکیا و ژاپۆن له‌مپه‌ڕی سه‌ره‌کی بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی به‌ کوردی تورکیا له‌ ژاپۆن بوووه‌.

چالاکوانانی ژاپۆنی و کورد جه‌ختیان کردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌و منداڵانه‌ی ماوه‌یێک له‌مه‌وپێش له‌ تورکیا به‌ره‌و ژاپۆن کۆچیان کردوووه‌ خه‌ریکن ده‌چنه‌ زانکۆ و له‌ داهاتوودا پێویستیان به‌ کارکردن له‌ ژاپۆنه‌‌ و ئه‌گه‌ر ژاپۆن ئه‌وان وه‌ک هاووڵاتی قبووڵ نه‌کات به‌ره‌وڕووی چاره‌نووسی باوکیان ده‌بنه‌وه‌ که‌ نه‌ له‌ کۆمه‌ڵگای ژاپۆن وه‌کوو هاووڵاتی قبووڵ ده‌کرێن و نه‌ ده‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه‌ تورکیا.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ وڵاتی ژاپۆن خه‌ریکه‌ بڕیارنامه‌یێک بۆ قبووڵ‌کردنی هه‌رچی زیاتری هێزی کار له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات داده‌نێت، چالاکوانانی کورد و ژاپۆنی هیواداران کوردانی په‌نابه‌ریش به‌ به‌کارهێنانی یاسایێکی نوێ وه‌کوو هاووڵاتییانی نوێی ژاپۆن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ قبووڵ بکرێن.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه