04:34 PM   IRAQ
MONDAY, 17 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   لە عەفرین تەقینەوەیێک روویدا
حەسەن ڕوحانی: ئەمریکا دەیەوێت جەنگی دەروونی لەگەڵ هاووڵاتییانی ئێران بکات

بەشی ئێران/ کوردی- حەسەن ڕوحانی، سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند، سزاکانی ئەمەریکا هیچ کاریگەرییێکیان بۆ سەر ئابووری ئێران نابێت و ئەمریکا تەنها بە گەمارۆکان دەیەوێت جەنگی دەروونی لەگەڵ هاووڵاتییانی ئێران بکات.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەممە، حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، "سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران هیچ کاریگەرییێکیان لەسەر ئابووری وڵاتەکەمان نابێت چوونکە ئەمەریکا هەموو چەکەکانی دژی ئێمە بەکار هێناوە و هیچی بەدەستەوە نەماوە".

ڕوحانی هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمەریکا تەنها لیستێک ناوی بانکەکان و ژمارەیێک لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی بڵاو کردووەتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە دەیانەوێت جەنگی دەروونی لەگەڵ هاووڵاتییانی ئێران بکەن.

پێشتر سەرۆکی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو، ئەمەریکا سەرکەوتوو نابێت لە سزاکانی و ناتوانێت هەناردەی نەوتی وڵاتەکەی بۆ ڕێژەی سفر کەم بکاتەوە.

ڕۆژی 14ی گەڵاڕێزان بەرانبەر بە 5ی تشرینی دووهەمی 2018 دەوڵەتی ئەمریکا قۆناغی دووهەمی سزا ئابوورییەکانی دژ بە ئێران دەست پێکرد کە کەرتی فڕۆکەوانی و نەوت و پارە و بانک دەگرێتەوە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه