05:26 PM   IRAQ
MONDAY, 17 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   لە عەفرین تەقینەوەیێک روویدا
کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە کۆشکی سەلام بەڕێوە چوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەی نێوان سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقدا هەر سێ لایەن تەرکیزیان کردە سەر دەستبەجێ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و هەموارکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٩ و دوا پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنیی عێراق.

کوردپرێس:

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆک کۆمار، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 10/11/2018 بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق  لە کۆشکی سەلام پێشوازیی کرد لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا نووسراوە هەر سێ سەرۆكایەتییەكە جەختیان کردووەتەوە لەسەر گرنگیی پەلەكردن لە یەكلایی كردنەوەی دۆسیەی ئەو وەزارەتانەی كە پڕ نەكراونەتەوە لەگەڵ تەواوكردنی كابینەی نوێی حکوومەت.

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا دوا پێشهاتی سەرگۆڕەپانی سیاسی خراوەتە ڕوو لەگەڵ هەوڵەكان بۆ تەواوكردنی كابینەی نوێ و پێشكەش­كردنی ناوی وەزیرەكان بە ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی پێدانی متمانە پێیان و دەستكردن بە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان.

لەلایێكی ترەوە لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كراوەتەوە لە پێویستیی گفتوگۆكردن و دەركردنی یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو لەگەڵ ڕەچاوكردنی پارێزگا زەرەرمەندەكانی دەستی تیرۆر و گرنگیدان بە چینی هەژاران، و ئەنجامدانی گۆڕانكاریی پێویست بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی ناو پرۆژەیاسای بودجە، و بووژانەوەی ئابووری و خزمەتگوزارییەكان، هۆشداریش دەدەن لە گرنگیدان بە پرۆژەكانی وەبەرهێنان لە بودجەی ئێستا و داهاتوودا.

هەر لە كۆبونەوەكەدا رۆشنایی خراوەتە سەر دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی ئەمنی لە وڵاتدا لەگەڵ رووداوەكانی سەر سنووری عێراق و سووریا كە خۆی لە چالاكییەكانی تیرۆریستانی "داعش"دا دەبینێتەوە، تەئكیدیشیان كردەوە لەسەر گرنگی بە ئاگایی و حەزەركردن و پیشتیوانی­كردنی هێزە ئەمنییەكان بە هەموو بەش و پێكهاتەكانیەوە، بۆ پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكانی ئەو سەركەوتنەی بەدیهاتووە.

بڕیارە بەرهەم ساڵح لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی چەند وڵاتێکی کەنداو بکات و سەرۆك كۆمار گرنگترین ئەو دۆسێیانەی روون كردەوە كە بەنیازە لە سەردانەكەیدا بۆ چەند وڵاتێكی ئیقلیمی و دراوسێ لە سەرەتای ئەم هەفتەیە گفوگۆیان لەبارەوە بكات.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه