22:37 PM   IRAQ
FRIDAY, 14 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ئەمریکا یەکەم ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشە کە لە سەر پێبەندبوون بە پەیڕەوی دەولی سزای وڵاتان دەدات
غوڵامعه‌لی خۆشڕوو: جیهان ده‌بێت به‌ كرده‌وه‌ دژى ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێته‌وه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- نوێنه‌ری ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ڕای‌گه‌یاند که‌ جیهان ده‌بێت به‌ كرده‌وه‌ دژى ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێته‌وه‌ چوونکه‌ واشنتۆن بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى پێشێل كردوووه‌.

کوردپرێس:

غوڵامعه‌لی خۆشڕوو ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردوووه‌ که‌ سیاسه‌ته‌ نایاسایی و تاکلایه‌نه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چوارچێوه‌ی هاوکارییه‌ نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریکا بوووه‌ته‌ هۆی کشانه‌وه‌ی واشنتۆن له‌ ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ، یۆنیسکۆ، په‌یمانی پاریس و ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى.

نوێنه‌ری ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ده‌شڵێت: کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى و سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکان، بڕیاری ۲۲۳۱ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی پێشێل کردوووه‌.

خۆشڕوو گوتیشی: بۆ یه‌که‌مین جار له‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان، ئه‌مه‌ریکا که‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌ وڵاتانی دیکه‌ به‌هۆی جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتنێکی جیهانییه‌وه‌ سزا ده‌دات و جیهان چی دیکه‌ نابێت ڕێگه‌ بدات که‌ ئه‌مریکا وه‌ها تاکلایه‌نه‌ خواسته‌کانی خۆی جێبه‌جێ بکات.

نوێنه‌ری ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌مه‌ریکا فه‌رمانی دادگای لاهای پشتگوێ خستوووه‌ و جیهان ده‌بێت به‌ کرده‌وه‌ دژی بوه‌ستێته‌وه‌ نه‌ک به‌ ته‌نیا به‌ قسه‌ و دروشم.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه