04:34 PM   IRAQ
MONDAY, 17 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   لە عەفرین تەقینەوەیێک روویدا
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و فه‌ڕه‌نسا پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و فه‌ڕه‌نسا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه‌ 10ی تشرینی دووهه‌می 2018/ 19ی گه‌لاڕێزانی 1397 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ژان ئیۆ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام دا و گفتوگۆیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی دوو لایه‌نه، ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی و هه‌ندێک پرسی دیکه کرد.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی کرده‌ سه‌ر خواستی پاریس و دیکه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی بۆ به‌هره‌مه‌ندیی ئێران له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ ئابوورییه‌کانی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی و داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێگای تایبه‌ت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئیسنا

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه