02:04 PM   IRAQ
TUESDAY, 11 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   گوندنشینانی هەرێمی کوردستان لەژێر تۆپبارانەکانی تورکیا ڕۆژگارێکی تاڵیان هەیە
دالکورد بردیەوە، بەڵام بۆ خولی پلە یەکی سوێد دابەزی

بەشی جیهان- یانەی دالکورد، سەرەرای بردنەوەی دوایین یاریی لە خولی ئالسڤێنسکانی سوێد، بەڵام بۆ خولی سوپێرتان دابەزی.

کوردپرێس:

لە رکابەرییەکانی گەڕی 30 و کۆتاییی خولەکەدا یانەی دالکورد لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی سەندسڤال بووە و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یانەکە بۆ خولی پلە یەک دابەزی.

لە خولەکی 35 فەرهاد ئەیاز گۆڵێکی بۆ یانە کوردییەکە تۆمار کرد، یارییەکە بەو گۆڵە لە بەرژەوەندیی یانەی دالکورد کۆتایی هات.

لەم وەرزەی خولەکەدا لە کۆی 30 یاریدا یانەی دالکورد تەنیا 6 یاریی بردەوە و لە 6 یارییشدا یەکسان بوو و 18 یارییشی دۆڕاندووە، بەو هۆیەشەوە یانەکە تەنیا 24 خاڵی کۆ کردەوە و لە پلەی پێشکۆتاییی ریزبەندەوە بۆ خولی پلە یەکی سوێد دابەزی.

 

*لە تۆڕی مدیاییی ڕووداو وەرگیراوە

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه