![]() | پارتی: حکوومه‌تی نوێی هه‌رێم له‌گه‌ڵ یه‌کێتی دروست ده‌که‌ین به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت که حکوومه‌تی نوێی ھه‌رێم له‌گه‌ڵ یه‌کێتی دروست ده‌که‌ن و سه‌ردانی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش ده‌که‌ن بۆ به‌شداری کردن له حکوومه‌تی نوێ. |
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عارف ته‌یفوور سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سلێمانی- ھه‌ڵه‌بجه له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیی ھاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگه‌یاند: "ئێمه ده‌مانه‌وێت بۆ چوار ساڵی داھاتوو که حکوومه‌ت پێک ده‌ھێنین به یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی بین و بۆ به‌شداری کردن له حکوومه‌تی نوێ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش ده‌که‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان له کاتی ھاتنی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعشدا، یه‌کێتی و پارتییان جێ ھێشت و له ناو حکوومه‌ت ھاتنه ده‌ره‌وه."
عارف ته‌یفوور گوتیشی: "ئێمه ھیواخوازین که په‌یوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتی و پارتی له جاران به‌ھێزتر بێت."
له کۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتی: "به‌م دواییانه ساردییێک له نێوان پارتی و یه‌کێتیدا دروست بوو به‌ڵام ئه‌مه به سیاسه‌تی نه‌رم و ھه‌نگاو به ھه‌نگاو ئه‌و ته‌مومژه ده‌ڕه‌وێته‌وه و خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگی داوه به پارتی و یه‌کێتی و پێکه‌وه‌کارکردنی ئه‌وانیش ده‌بێته ھۆی سه‌قامگیریی ھه‌رێم و خه‌ڵکیش ده‌نگی بۆ سه‌قامگیری داوه بۆیه ھیوادارین سه‌ردانه‌کان به‌رده‌وام بن و شۆڕ ببنه‌وه بۆ ئاستی مه‌ڵبه‌ند و لقه‌کان و کۆمیته و ناوچه‌کان نه‌ک په‌یوه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر ئاستی باڵا بن."
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوتیشی: "پارتی شاندێکی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه‌کان بۆ پێک‌ھێنانی حکوومه‌ت ئاماده کردوووه و ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی ھاتنیان ده‌که‌ین و سه‌ردانی یه‌که‌میشیان بۆ لای یه‌کێتی ده‌بێت."
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103