02:04 PM   IRAQ
TUESDAY, 11 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   گوندنشینانی هەرێمی کوردستان لەژێر تۆپبارانەکانی تورکیا ڕۆژگارێکی تاڵیان هەیە
گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ مووسڵ ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی مووسڵ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌و ئاسته‌ بێت كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 11ی تشرینی دووهه‌می 2018 لیوا نه‌جم جبووری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی مووسڵ ڕایگه‌یاندوووه‌: "ئه‌و قسانه‌ی باس له ‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ دوورن له ڕاستییه‌وه‌ و چه‌ند ده‌نگێكی ناشازن بۆ تێكدانی ئه‌منییه‌تی سنووره‌كه و‌ گره‌و ده‌كه‌ن."

ناوبراو ئاشکرای کرد: ته‌واوی هێزه‌كانمان له ‌ئاماده‌باشیدان و هه‌موو ناوچه‌كان پارێزراون.

نه‌جم جبووری جه‌ختی کردۆته‌وه‌: "له ‌شوێنێک یان شوێنێكی‌تر هه‌ندێ حاڵه‌تی ئه‌منی ڕوو ده‌دات و ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ مه‌ترسییه‌كان بگه‌نه‌ ئه‌و ئاسته‌ی داعش بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌."

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه