22:07 PM   IRAQ
THURSDAY, 13 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ئەمریکا یەکەم ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشە کە لە سەر پێبەندبوون بە پەیڕەوی دەولی سزای وڵاتان دەدات
فوئاد حوسێن داوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری داراییی عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک به‌رپرسی حکومی و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم کۆ بوویه‌وه‌ و داوای پێداچوونه‌وه‌ی کرد به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی وه‌زیری داراییی عێراق له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 11ی تشرینی دووهه‌می 2018 د. فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆک وه‌زیران- وه‌زیری دارایی له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک به‌رپرسی حکومی و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌‌که‌یدا داوای دووباره‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پڕۆژه‌یاساکه‌دا کراوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا تورهان موفتی ڕێكخه‌ری گشتیی كاروباری پارێزگاكان و بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ژماره‌یێک له‌ پارێزگاران و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی دارایی له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی عێراق و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ بوون.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو که‌ به‌شداربوووانی کۆبوونه‌وه‌که‌ تیشكیان خستوووه‌ته‌ سه‌ر دووباره‌ دیراسه‌كردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ بخرێته‌ گفتوگۆ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا وه‌زیری داراییی عێراق دووپاتی کردۆ‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ پشت به‌ هه‌بوونی بناغه‌یێكی پته‌و بۆ بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و پێكشه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری و وه‌ستان له‌ دژی گه‌نده‌ڵی ببه‌ستێت.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه