22:26 PM   IRAQ
THURSDAY, 13 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ئەمریکا یەکەم ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشە کە لە سەر پێبەندبوون بە پەیڕەوی دەولی سزای وڵاتان دەدات
هاوپه‌یمانان: له‌ مانگی ڕابردوودا 50 تیرۆریستی داعش له‌ چیای قه‌ره‌چوغ كوژراون

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆتاییان به‌ بۆردومانه‌كه‌یان له ‌چیای قه‌ره‌چوغ هێنا كه‌ مۆڵگه‌ و باره‌گاكانی داعشی ده‌كرده‌ ئامانج و 50 له‌ تیرۆریستانی داعش كوژران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 11ی تشرینی دووهه‌می 2018‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به‌ فه‌رمانده‌ییی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ 31ی مانگی ڕابردوودا له‌ کرده‌وه‌یێکی سه‌ربازیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزی تایبه‌تی عێراقدا بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له‌ چیای قه‌ره‌چوغ نزیک به‌ شارۆچكه‌ی مه‌خموور 50 له‌ تیرۆریستانی داعش كوژران که‌ ژماره‌یێكیان سه‌رکرده‌کانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ بوون.

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ڕوونی كردوووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ بریتی بوو له‌ هێرشێكی ئاسمانی و پاش هێرشه‌كه‌یش هێزی تایبه‌تی سه‌ر به‌ سوپای عێراق هێرشیان كرده‌ سه‌ر چیای قه‌ره‌چۆغ له‌ نزیک مه‌خموور كه‌ تیرۆریستانی داعش خۆیان لێ حه‌شاردابوو.

له‌وباره‌وه‌ پارتیک ڕۆبه‌رسن فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ئاشکرای كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانییه‌ و هێرشه‌كانی هێزی تایبه‌تی سه‌ر به‌ سوپای عێراق تۆڕه‌كانی داعشیان له‌ ناوچه‌كه‌ په‌كخست له ‌كاتێكدا هێزه‌كانی عێراق درێژه‌ به‌ گوشاری پێویست ده‌ده‌ن تا تیرۆریستانی داعش نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه