22:06 PM   IRAQ
THURSDAY, 13 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ئەمریکا یەکەم ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشە کە لە سەر پێبەندبوون بە پەیڕەوی دەولی سزای وڵاتان دەدات
به‌رهه‌م ساڵح داوایێک ئاراسته‌ی ئه‌مریكا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک كۆمارى عیراق داوا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات له‌ بابه‌تی سزاكانى سه‌ر ئێراندا، بارودۆخى سیاسى و ئابوورى عێراق له‌به‌رچاوبگرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ی تشرینی دووهه‌می 2018 به‌رهه‌م ساڵح له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا وتى: "عێراق به‌رده‌وامه‌ له ‌گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ واشنتۆن و پێویسته‌ تایبه‌تمه‌ندیی عیراق له‌ سزا سه‌پێنراوه‌كانى سه‌ر كۆمارى ئیسلامیی ئێران له‌به‌رچاو بگرێت".

ناوبراو وتیشى: "عێراق نایه‌وێت قورسایى سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران هه‌ڵگرێت به‌ڵكوو ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى دراوسێ و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش بپارێزێت."

دواى ئه‌وه‌ى به‌شى دووه‌مى سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر تاران گه‌ڕێنراوه‌ ڕێگه‌ به‌ عێراق درا كاره‌با و چه‌ند كاڵایێكى‌تر له‌و وڵاته‌ بكڕێت به‌ڵام بۆ ماوه‌یێكى دیاریكراو ده‌بێت و پاشان ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕابگرێت.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه