22:19 PM   IRAQ
THURSDAY, 13 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ئەمریکا یەکەم ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشە کە لە سەر پێبەندبوون بە پەیڕەوی دەولی سزای وڵاتان دەدات
زیاتر له‌ 3 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ سنووره‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا گه‌مارۆ دراون

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاره‌زایێكی عێراقی پێی وایه‌ که‌ مه‌ترسییه‌كانی داعش بۆ سه‌ر سنووره‌كانی عێراق له‌ سووریاوه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو ڕووبه‌ری 32 كیلۆمه‌تر و ڕاشیگه‌یاند كه‌ زیاتر له‌ 3 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌و ناوچه‌یه‌ گه‌مارۆ دراون كه‌ 600یان عێراقین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هیشام هاشمی شاره‌زایێكی عێراقی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات كه مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر سنووره‌كانی عێراق له‌ ناوچه‌كانی باكوری ڕووباری فورات ده‌ست پێده‌كات به‌ ناوچه‌ی ڕومانه‌ تا ناوچه‌كانی باشووری به‌عاج و جه‌زیره‌ و راوه‌ به‌ ڕووبه‌ری 32 كیلۆمه‌تر و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ هاتنه‌ ناو خاكی عێراق كرده‌ی تیرۆریستی به‌ پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو به‌ ئاراسته‌ی سنووره‌كانی عێراق ئه‌نجام بدات.

ئه‌و شاره‌زایه‌ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که‌ ئێستا چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كانی باغووزی ژێروو كۆبوو‌نه‌ته‌وه‌ كه‌ مه‌ترسیدارترین ناوچه‌یه‌ له‌ نزیک سنووره‌كانی عێراق- سووریا و ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه‌ ده‌گاته‌ سێ هه‌زار كه‌ هه‌زار و 800یان بیانین و 600یان عێراقین و زۆرینه‌یان سه‌ركرده‌ گه‌وره‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ن.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه