22:06 PM   IRAQ
THURSDAY, 13 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ئەمریکا یەکەم ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشە کە لە سەر پێبەندبوون بە پەیڕەوی دەولی سزای وڵاتان دەدات
که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ: CHP و HDP هیچ دانووستانێکی فه‌رمییان نه‌بوووه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ ئیدعاکانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا ده‌کات له‌سه‌ر هاوکاریی نێوان CHP و HDP و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ ئه‌و دوو حیزبه‌ هیچ جۆره‌ دانووستانێکی فه‌رمییان له‌گه‌ڵ یه‌کتر نه‌بوووه‌ و ته‌نها په‌رله‌مانتارانی هه‌ر دوو حیزبه‌که‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتر گفتوگۆ ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ ده‌ڵێت: من ته‌نها سه‌رکرده‌ی سیاسیی تورکیام که‌ له‌لایه‌ن PKKوه‌ په‌لامار درا. PKK هه‌وڵی دا من بکوژێت. له‌ کاتی ڕێپێوانی عه‌داله‌تیش له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستیی داعشه‌وه‌ په‌لامار درام و دۆسیه‌ی په‌لارمادانه‌که‌ هێشتاکه‌ کراوه‌یه‌ و درێژه‌ی هه‌یه‌. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هیچ گرووپێکی تیرۆریستی هاوکاری ناکه‌ین. ئه‌گه‌ر من له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان هاوکاری بکه‌م بۆچی هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌رم؟ PKK په‌لاماری گیانم ده‌دات و هێزێکمان له‌و په‌لاماره‌دا ده‌کوژرێت ئه‌وکات من له‌گه‌ڵ PKK هاوکاری ده‌که‌م.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا هه‌ر جۆره‌ دانووستان و گفتوگۆی فه‌رمیی نێوان CHP و HDPی ڕه‌ت کرده‌وه‌ و گوتیشی: دیدار و دانووستانێکی فه‌رمی له‌ نێوان دوو حیزبدا ئه‌نجام نه‌دراوه‌ به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی هه‌ر دوو حیزب دیدار و گفتوگۆ ده‌که‌ن و ئه‌م دیدارانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تدا نیین‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه