22:22 PM   IRAQ
THURSDAY, 13 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ئەمریکا یەکەم ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشە کە لە سەر پێبەندبوون بە پەیڕەوی دەولی سزای وڵاتان دەدات
په‌يه‌ده‌‌: توركيا هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانمان ڕاناگرێت

به‌شی سووریا- هاوسه‌رۆكی پارتى يه‌كێتیی ديموكرات (په‌یه‌ده) ڕای‌گه‌یاند که‌ توركیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر سووریا ناوه‌ستێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاهۆز حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ له‌‌ كۆبوونه‌وه‌یێكدا له‌گه‌ڵ پارته‌كه‌ی له‌ شاری سه‌رێکانیی سووریا گوتی: سوپای توركیا له‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت و ئامانجیشیان شكاندنی ئیراده‌ی گه‌لی باكووری سووریایه.

هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ گوتيشى: چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا ته‌نیا به‌ دانووستانی نێوان سوورییه‌كان ده‌بێت به‌ بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی.

ناوبراو ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد: ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان ڕووسیا و توركیا له‌باره‌ی دروست كردنی ناوچه‌یێكی داماڵراو له‌ چه‌ک له‌ سووریا هه‌یه‌ چوونكه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییێكی كاتی واژۆ كراوه‌ نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی سووریا.

سه‌رچاوه‌: K24

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه