22:06 PM   IRAQ
THURSDAY, 13 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ئەمریکا یەکەم ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشە کە لە سەر پێبەندبوون بە پەیڕەوی دەولی سزای وڵاتان دەدات
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم:
رێككەوتنی فەرمی لە نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوتی کەرکووک واژو نەكراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "تا ئێستا دانووستان و گفتوگۆ كردن ھەیە لە نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق، ئەوەی من ئاگاداربم تا ئێستا رێككەوتنی فەرمی واژو نەكراوە تا بگاتە قۆناخی جێبەجێ كردن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفبزیۆنیی کوردستان 24 لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ئەمەریکا فشار لە هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، تاکوو بگەنە رێکكەوتن لەسەر هەناردە کردنەوەی نەوتی کەرکووک بە رێگەی بۆریی هەرێمی کوردستان.

بە نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی نەوتی عێراق، داوای لە کۆمپانیای نەوتی باکوور کردووە لە کەرکووک کە لیژنەیێکی شارەزا پێکبهێنن و بۆچوونیان پێی بدەن لەسەر ئەو بۆریی نەوتەی کە لەتوانایدایە نەوتی کەرکووک بباتە بەندەری جەیهان، ئەمەش وەك ئامادەکاریێک بۆ دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی شارەکە.

حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان نزیکن لە رێكکەوتن، بۆ ئەوەی جارێکی دیکا نەوتی کەرکووک لە رێگەی بۆریی ھەرێمی كوردستانەوە بنێرێتە بەندەری جەیهان.

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە دەڵێت: "تا ئێستا دانووستان و گفتوگۆكردن ھەیە لە نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق، ئەوەی من ئاگاداربم تا ئێستا رێككەوتنی فەرمی واژو نەكراوە تا بگاتە قۆناخی جێبەجێ كردن".

رێكکەوتنەکەی بەرپرسانی بەغدا و هەرێمی کوردستان بە بڕوای شارەزایانی بواری نەوت، تەنها رێگەیە بۆ ئەوەی جارێکی دیكە بتوانرێت نەوتی کەرکووک هەناردە بکرێت.

لە لایێکی ترەوە سیروان ئەحمەد، ئەندازیاری نەوت دەڵێت: "فرۆشتنی نەوتی كەركووک لە رێگەی جەیھان باشترە، چوونكە بەستنەوەیە بە بازاڕی جیھانی، بە بڕوای من رێگەی توركیا ھەم خێراترە و ھەمیش سوودی زیاترە".

ھەر پەیوەست بەو پرسە ئەحمەد عەسکەری، سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند: "بەپێی زانیارییەكان رێككەوتنێک كراوە بۆ ھەناردە كردنەوەی نەوتی كەركووک بە رێگەی بۆرییەكانی ھەرێمی كوردستان و لەم ھەفتەیە دەست پێدەكاتەوە، بەڵام تا ئێستا زانیاریمان لەسەر ناوەرۆكی رێككەوتنەكە نییە".

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه