23:07 PM   IRAQ
FRIDAY, 14 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ئەمریکا یەکەم ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشە کە لە سەر پێبەندبوون بە پەیڕەوی دەولی سزای وڵاتان دەدات
لە درێژەی گەشتەکەیدا وەکوو سەرۆک کۆماری عێراق:
بەرهەم ساڵح گەیشتە یەکگرتووی عەرەبی و لەگەڵ جێ نشینی ئەبووزەبی کۆ بووەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح، سەرۆک كۆماری عێراق لە درێژەی گەشتەکەیدا  بۆ وڵاتانی کەنداو ئەمڕۆ بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەبووزەبی پایتەختی دەوڵەتی میرنشینی یەكگرتووی عەرەبی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاوی كردەوە لە رێورەسمێكی فەرمیدا كە بۆ پێشوازی بەرهەم ساڵح رێكخرابوو، شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان جێ نشینی ئەبووزەبی لە پێشوازیی بەرھەم ساڵح ئامادەبوو و لە لایەن هێزە چەكدارەكانەوە 21 گولە تۆپ بۆ بەخێرهاتنی تەقێندرا.

بڕیارە سەرۆک كۆماری عێراق  لە سەردانەكەیدا چاوی بكەوێت بە  ژمارەیێک لە لێپرسراوانی ئیمارات بە مەبەستی گفتوگۆ كردن لەبارەی گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی و گرنگترین دۆسییەكان و پێشهاتە ئیقلیمیی و نێودەوڵەتییەكان.

ئەو سەردانەی بەرهەم ساڵح لە چوارچێوەی گەشتێكیدایە بۆ ناوچەی كەنداو كە لە كوەیتەوە دەستی پێكرد و سەر  لەبەیانی ئەمڕۆ كۆتایی بە سەردانە فەرمییەكەی هێنا بۆ دەوڵەتی كوەیت.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه