![]() | فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردومان دەکەن بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قایمقامی قەزای پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە جارێکی دیکە سنووری ناحیەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردومان کراوە. |
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر ڕایگەیاند: "کاتژمێر ٩:٣٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٣\١١\٢٠١٨ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی "بێ پاڵان"ی سەر بە ناحییەی سەنگەسەریان لە قەزای پشدەریان لە ئیدارەی ڕاپەتین بۆردومان کردووە".
قایمقامی قەزای پشدەر ئاشکراشی کرد: "بۆردومانەکە هیچ زەرەر و زیانێکی گیانیی نەبووە، بەڵام دڵڕاوکێی لەلای هاووڵاتییانی سنوورەکە دروست کردووە.
سەرچاوە: باسنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
- ڕاوێژکاری ئابووریی ئێران لە هەولێر تایبەت بۆ کوردپرێس: