19:37 PM   IRAQ
MONDAY, 20 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   مه‌حموود عوسمان: له‌ عێراقدا هیچ لایه‌نێک ناتوانێت پارتی و یه‌كێتی په‌راوێز بخات
وته‌بێژی YPG:
کورده‌کان خۆ ده‌بوێرن له‌ شه‌ڕی هێزی حکوومیی سووریا

به‌شی جیهان- وته‌بێژی هێزی کوردی سووریا ده‌ڵێت: ئێمه‌ به‌نیاز نیین له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریا شه‌ڕ بکه‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مه‌حموود وته‌بێژی هێزه‌کانی کوردی سووریا به‌ هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی وتوووه‌: ناو به‌ ناو پێکدادانێکی سووک له‌ نێوان هێزی کورد و هێزی ده‌وڵه‌تیی سووریا له‌ ده‌یره‌زوور ڕوو ده‌دات به‌ڵام هێزی کورد به‌نیاز نییه‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر هێزی حکوومیی سووریا.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ هاوکاریی نێوان هێزی کورد و ئه‌مریکا له‌ سووریا گوتی: هاوکاریی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ته‌نها به‌ستراوه‌ به‌ شه‌ڕی داعشه‌وه‌ و هیچ ئامانجێکی دیکه‌مان نییه‌.

وته‌بێژی YPG زیادی کرد: هێزی کوردی سووریا توانیویانه‌ له‌سه‌دا 40ی خاکی سووریا له‌ بنده‌ست داعش ده‌ربهێنن و ئێستاش ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ئاوار بووبوون ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌که‌.

ناوبراو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی تورکیا له‌باره‌ی ته‌ڤل بوونی داعش به‌ هێزه‌کانی کورده‌وه‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئامانجی سه‌ره‌کیی ئێمه‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش بوو به‌ تایبه‌ت له‌ کۆبانێ. هه‌موو جیهان بینییان چۆن هێزی پارێزه‌ری کورد و هێزی پاراستنی ژنان له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕیان کرد و له‌ کۆبانێ ده‌ریانکردن.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه