16:21 PM   IRAQ
SUNDAY, 18 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یشته‌ سعوودیه‌
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا:
ئەمریکا خەریکی دروست کردنی دەوڵەتێک لە ڕۆژهەڵاتی فوراتە

بەشی سوووریا- لاڤرۆف دەڵێت وا دیارە کە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیهەوێت بە دروست کردنی نیمچە دەوڵەتێک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات تا سنووری عێراق، بوونی خۆی لە سووریا هەمیشەیی بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی وابیر دەکاتەوە کە ئەمریکا دەیهەوێت بۆ ماوەیێکی درێژ یا ڕەنگە بۆ هەمیشە لە سووریا بمێنێتەوە.

لاڤرۆف وتیشی: ئەمریکا ڕایگەیاندووە تەنها بە بۆنەی شەڕی داعشەوە لە عێراق و سوریا ماوەتەوە، بەڵام ئێستا کە داعش شکستی هێناوە واشنتەن بە بیانوویێکی دیکەوە پاساوی بوونی خۆی دێنێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا زیادی دەکات ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوازێکی تاک لایەنە و مەترسیدار لە سووریا کار دەکات و یەکپارچەیی ئەو وڵاتەی خستۆتە مەترسییەوە.

ناوبراو دەیشڵێت هەوڵەکانی ئەمریکا بەشێکە لە پلانی دروست کردنی نیمچە دەوڵەتێک لە سووریا و کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری فورات تا سنووری عێراق.

سرگی لاڤرۆف ئەوشی ڕاگەیاند کە هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەرەنجامی کورت بینیی ئەمریکایە.

ئەوەش لە حەڵێکدایە کە کوردەکانی سووریا، ڕووسیا بە تۆمەتباری سەرەکیی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەزانن و لەو باوڕەدان ئەو هێرشە بە بێ مۆڵەتی ڕووسیا ڕووی نەدەدا.

سەرچاوە: سپۆتنیک

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه