11:56 PM   IRAQ
MONDAY, 21 MAY 2018
 به په‌له |◀   سەعید کاکەیی: هێشتا ئومێدێک هەیە بۆ هەژمارکردنەوەى دەنگەکان بەدەست
ژماره‌یێك په‌رله‌مانتاری كوردستان داوای ده‌ركردنی سوپای توركیا له ‌خاكی هه‌رێم ده‌كه‌ن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژماره‌یێك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، داوای ده‌ركردنی سوپای توركیا ‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له ‌هه‌رێم ده‌كه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ده‌ په‌رله‌مانتاری كوردستان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌روو،"بوونی سوپای توركیا لە كوردستان دژی یاسا كارپێكراوەكانی كوردستان و دژی دەستووری فیدراڵی عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەكان و هەروەها دژی بڕیاری پەرلەمانی كوردستانیشە كە لەرۆژی 13/5/2003دا داوای كردووە هێزەكانی توركیا كۆتایی بە مانەوەی خۆیان لە هەرێمدا بهێنن، به‌ڵام توركیا نه‌ك پابه‌ند نه‌بووه‌، به‌ڵكوو ساڵ به‌ ساڵ تا ئێستا پێگه‌ی خۆی به‌جه‌ندرمه‌ ‌و تانك ‌و سه‌ربازگه‌ زیاد ده‌كات".

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ "بوونی سوپای توركیا له ‌هه‌رێم مەترسییێكی گەورەیە لە ئێستا و ئایندەدا لەسەر ئاسایش و سەربەخۆیی كوردستان.

 

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه