19:36 PM   IRAQ
MONDAY, 20 AUGUST 2018
 به په‌له |◀   مه‌حموود عوسمان: له‌ عێراقدا هیچ لایه‌نێک ناتوانێت پارتی و یه‌كێتی په‌راوێز بخات
سه‌رکرده‌یێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان:
ئێستا هێزه‌ چه‌کداره‌کان به‌ سه‌ر هه‌رێمدا حوکمڕانی ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باس له‌ ئه‌گه‌ری شڵه‌ژاوبوونی دۆخی ناوخۆییی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێت: ئێستا هێزه‌ چه‌کداره‌کان به‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا حوکمڕانی ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاروان هاشم له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "السومریه‌ نیوز"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ڕابردوودا ئێمه‌ جه‌ختمان کردۆته‌ سه‌ر زه‌رووره‌تی ئه‌نجامدانی چاکسازییه‌کان و باشتربوونی دۆخ له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام هه‌ولێر درێژه‌ی داوه‌ به‌ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌کانی خۆی.

ناوبراو زیادی کرد: له‌ ئه‌گه‌ری درێژه‌ی دۆخه‌ ناوخۆیییه‌کان له‌ هه‌رێم، دۆخه‌که‌ به‌ هۆی دۆخی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان شڵه‌ژاو ده‌بێت.

هاشم جه‌ختی کرد که‌ ئێستا ده‌وڵه‌ت له‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا حوکمڕانی ناکات به‌ڵکوو ته‌نها هێزه‌ چه‌کداره‌کان له‌ هه‌رێمدا حوکمڕانی ده‌که‌ن و ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هاووڵاتییان چیتر باوه‌ڕیان به‌ پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان نه‌مێنێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه