09:16 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 21 FEBRUARY 2018
 به په‌له |◀   هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین: تا ئێستا لەگەڵ دەوڵەتی سووریا ڕێکنەکەوتووین
ڕێبه‌ری CHP نیگه‌رانی هه‌لقۆستنه‌وه‌ی سیاسی و حیزبی له‌ شه‌ڕی عه‌فرینه

به‌شی تورکیا- قڵیچدار ئۆغڵۆ ڕه‌خنه‌ی گرت له‌ حیزبی کردن و هه‌لقۆستنه‌وه‌ی سیاسیی به‌رپرسانی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له‌ عه‌فرین و وتی: ئه‌و شه‌ڕه‌ شه‌ڕێکی نه‌ته‌وه‌یییه‌ نه‌ک شه‌ڕێکی حیزبی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قڵیچدار ئۆغڵۆ ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) ڕه‌خنه‌ی گرت له‌ به‌رپرسانی پارتی داد و گه‌شه‌ به‌ بۆنه‌ی سیاسی کردن و حیزبی کردنی هێرشی سه‌ربازیی سوپای تورکیا بۆ کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین.

ناوبراو له‌ کۆبوونه‌وه‌ی حه‌فتانه‌ی نوێنه‌رانی CHP له‌ په‌رله‌مانی تورکیا ڕای‌گه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین ئۆپه‌راسیۆنێکی وڵاتییه‌، نه‌ک ئۆپه‌راسیۆنێکی سیاسی."

قڵیچدار ئۆغڵۆ زیادیشی کرد: "ئه‌وه‌ هه‌وڵێکی نه‌ته‌وه‌یییه‌ نه‌ک هه‌وڵێکی حیزبی. ئێوه‌ ده‌تانه‌وێت کارێکی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌نه‌ کارێکی حیزبی. ئه‌وه‌ خه‌یانه‌ت به‌ سوپا و وڵاته‌. من ڕێگای ئاوه‌ها کارێک ناده‌م."

ڕێبه‌ری CHP ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ حیزبه‌که‌ی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا‌ پاڵپشتی له‌ "مانه‌وه‌ی وڵات" کردوووه و له‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا ڕه‌خنه‌ی گرتوووه‌ به‌ بۆنه‌ی که‌ڵک وه‌رگرتنی ئامێری له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ زۆربه‌یێک له‌ ڕه‌خنه‌گران و شرۆڤه‌کارانی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیی پرسه‌کانی تورکیا پێیان وایه‌ یه‌کێک له‌ ئامانجه‌کانی ئه‌ردۆغان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ وه‌رگرتنی ده‌نگی نه‌ته‌وه‌خوازان له‌ سێ هه‌ڵبژاردنی به‌رده‌م به‌ تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمارییه‌ که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بۆته‌ هۆی تووڕه‌ییی پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانی تورکیا.

ناوبراو وتیشی: "ئه‌وه‌ سوپای ئێوه‌ نییه‌ که‌ له‌وێدا شه‌ڕ ده‌کات به‌ڵکوو سوپای ئه‌م گه‌له‌یه‌. کوڕی من سه‌ربازه‌ و ئه‌رکه‌ سه‌ربازییه‌کانی ڕاده‌په‌ڕێنیت. کوڕی من بۆ ئه‌وه‌ی که‌ خزمه‌تی سه‌ربازی نه‌کات به‌ڵگه‌ی پزیشکی ئاماده‌ نه‌کرد. ئێستا له‌ ئێوه‌ ده‌پرسم منداڵانی ئێوه‌ چییان کرد؟ که‌سێک که‌ منداڵه‌کانی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی ئه‌نجام نه‌ده‌ن ده‌شارێته‌وه‌، ئیدعا ده‌کات نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته‌. پیاوێک که‌ نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست نییه‌ به‌ زمانێکی شکۆمه‌ند باسی نه‌ته‌وه‌خوازی ده‌کات. ئه‌و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست نییه‌."

ڕۆژی 12ی فێبریڤێری ئه‌ردۆغان ڕه‌خنه‌ی له‌ هه‌ڵوێسته‌کانی CHP سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین گرتبوو و وتبووی: "هه‌موان ده‌یانه‌وێت بچنه‌ عه‌فرین جگه‌ له‌ تیپی که‌ماڵ قڵیچدار ئۆغڵۆ."

سه‌رچاوه‌: حوڕڕییه‌ت

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه