09:16 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 21 FEBRUARY 2018
 به په‌له |◀   هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین: تا ئێستا لەگەڵ دەوڵەتی سووریا ڕێکنەکەوتووین
حیزبوڵڵای عێراق هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی حیزبوڵڵای عێراق باس له‌ هه‌بوونی 10 بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ عێراق ده‌کات و ده‌ڵێت: ده‌بێ هێزه‌کانی ئه‌مریکا چاوه‌ڕوانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گرووپه‌کانی به‌رخۆدانی عێراق و له‌ سه‌روویاندا حیزبوڵڵای عێراق بن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د محیی به‌ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"ی وتوووه‌: به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ وه‌ده‌ستهاتوووه‌کان، ئه‌مریکا له‌ عێراق 5 بنکه‌ی سه‌ربازیی سه‌ره‌کی له‌وان بنکه‌ی "الحبانیه‌" و "عین الاسد" له‌ ئه‌نبار و 5 بنکه‌ی دیکه‌شی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت بنکه‌یێکی سه‌ربازیی دیکه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان دابمه‌زرێنێت و جه‌خت ده‌کاته‌وه‌: ئه‌مریکا به‌ دامه‌زراندنی ئه‌و بنکانه‌ زیاتر ئامانجه‌ سه‌ربازییه‌کانی پێوشوێنگری ده‌کات و ئه‌و شته‌ی که‌ مایه‌ی سه‌ر سوڕمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ئه‌و بابه‌ته‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

محه‌مه‌د محیی هۆشداری دا که‌ ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌کان سه‌باره‌ت به‌ بوونی بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ عێراق له‌لایه‌ن واشنتۆن و به‌غداوه‌ پشتڕاست بکرێته‌وه‌ ده‌بێ ئه‌مریکییه‌کان چاوه‌ڕوانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گرووپه‌کانی به‌رخۆدانی عێراق و له‌ سه‌روویاندا حیزبوڵڵای عێراق بن.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه