12:56 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 21 NOVEMBER 2018
 به په‌له |◀   موقته‌دا سه‌در: فریای مووسڵ بكه‌ون
جه‌خت له‌سه‌ر ئاماده‌ییی کورده‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ عه‌فرین ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری په‌رله‌مانی کوردستان جه‌خت ده‌کاته‌ سه‌ر ئاماده‌ییی کورده‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ کورده‌کانی عه‌فرین له‌ هه‌موو بوارێکدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تارق جه‌وهه‌ر به‌ هه‌واڵده‌ریی "شفق نیوز"ی وتوووه‌: ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی نوێنه‌رانی کورد له‌ عه‌فرین و ئاراسته‌ کردنی ڕاپۆرته‌که‌یان سه‌باره‌ت به‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و دیدارانه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چۆنێتیی یارمه‌تییه‌کانمان چ لۆجستیکی، چ سیاسی و چ ته‌ندروستی به‌ کورده‌کانی عه‌فرین دیاری بکه‌ین.

ناوبراو زیادی کرد: هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕابردوودا هاوشانی کورده‌کانی کۆبانێ دژ به‌ داعش شه‌ڕیان کردوووه‌ به‌ڵام ئیستا دۆخه‌که‌ جیاوازه‌ و جۆرێک گوشار و ته‌داخولی بیانی له‌ عه‌فرین هه‌یه‌.

تارق جه‌وهه‌ر ڕوونیشی کرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر هاووڵاتییێکی کورد یان هێزی پێشمه‌رگه‌ و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتارێک پرسیار بکه‌ن به‌ ئێوه‌ ده‌ڵێت که‌ ئاماده‌یه‌ بچێته‌ عه‌فرین و له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران شه‌ڕ بکات.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه