13:04 PM   IRAQ
SUNDAY, 23 SEPTEMBER 2018
 به په‌له |◀   یەکێتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق گلەیی لە پارتی دەکات
عه‌بادی: ڕێگه‌ ناده‌ین ناتۆ خاکی عێراق بۆ ئۆپه‌راسیۆنی دژ به‌ ئێران به‌کار بهێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ فه‌رمانی کرد به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوی ئه‌و بۆسه‌یه‌ی که‌ هێزێکی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ سنووری قه‌زای حه‌ویجه‌ ڕووبه‌ڕووی بوونه‌وه‌.

کوردپرێس- حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق له‌ وتاری حه‌فتانه‌ی خۆیدا فه‌رمانی کردوووه‌ به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ له‌و ڕووداوه‌ تاوانکارییه‌ی که‌ هێزێکی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ی سه‌عدونیه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ی باشووری پارێزگای که‌رکوک ڕووبه‌ڕووی بوونه‌وه‌.

ئه‌وه‌ له‌کاتێکدایه‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ڕای‌گه‌یاندبوو: شه‌وی ڕابردوو چه‌ند که‌سێکیان له‌ لیوای "الله‌ اکبر" بوون له‌ ناحیه‌ی ڕیازی سه‌ر به‌ قه‌زای حه‌ویجه‌، که‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌یێکه‌وه‌ و نزیکه‌ی ٢٧ که‌س له‌ هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی کوژراون و ٣٢ که‌سی دیکه‌شیان لێ بریندار بوووه‌ که‌ خه‌ڵکی به‌غدا و به‌سره‌ و دوزخورماتوون و دواتر هێزیان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که‌ کردوووه‌ و گه‌مارۆیان داوه‌.

عه‌بادی سه‌باره‌ت به‌ کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش وتی: پاش ئه‌وه‌ی هه‌رێم سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی به‌غدا جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌وكاته‌ حكوومه‌تی عێراق بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به ‌ڕووی ده‌ره‌وه‌ ده‌دات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی شه‌فه‌ق نیووز

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه