19:03 PM   IRAQ
MONDAY, 25 MARCH 2019
 به په‌له |◀   ڕێککەوتن لە گەڵ کورد باشترین بژاردەیە بۆ ئەردۆغان
TUESDAY, 8 JANUARY 2019 - 09:23
سەرۆککۆماری ئێران لەبارەی کرێکارەکەی "نەیشەکەری حەوت تەپە" فەرمانێکی دەرکرد

بەشی ئێران/ کوردی- حەسەن ڕۆحانی سەبارەت بە ئیدعاکانی ئیسماعیل بەخشی کرێکاری کارخانەی "نەیشەکەری حەوت تەپە" کە بۆ ماوەیێک دەستبەسەر کرابوو و ئێستا دەڵێت لە زینداندا زەجر و شکنجە دراوە فەرمانێکی دەرکرد.

کوردپرێس:

ئیسماعیل بەخشی کرێکارێکی کارخانەی نەیشەکەری حەوت تەپە بوو کە لە پڕۆسەی مانگرتنەکانی کرێکارانی ئەو کارخانەیەدا بۆ ماوەیێکی کاتی دەستبەسەر کرا و پاش ئازادکرانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند کە ئەشکەنجە دراوە.

ئەو لێدوانەی بئیسماعیل بەخشی کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و سەرۆکی دەسەڵاتی داد ڕایگەیاند ئەگەر ئەشکەنجە دراوە با بێت و سکاڵا تۆمار بکات.

هەر لەو بارەیەوە حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران فەرمانی کرد بە زووترین کات بەرپرسانی پێوەندیداری بەو کێشەیەدا ڕابگەن.

حیسام ئاشنا ڕاوێژکاری باڵای سەرکۆماری ئێران لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تلێگرام نووسیی: "لە سەر فەرمانی بەڕێز سەرۆککۆمار ئەرکی پێڕاگەیشتن و تاوتوێ کردنی قسەکانی کەسی دەستبەسەرکراوە لەبارەی ئەشکەنجەدرانی لە زیندان بە خێرایی و وردی ڕادەپەڕێنین."

 

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه