21:04 PM   IRAQ
THURSDAY, 21 MARCH 2019
 به په‌له |◀   لە رووباری دیجلەدا بەلەمێک نقوم بوو/ تا ئێستا 71 کەس گیانیان لە دەست داوە
WEDNESDAY, 9 JANUARY 2019 - 15:40
ئاسۆشیتدپرێس: خەونی کورد گیرۆدەی یاریی نێوان زلهێزەکانه

بەشی جیهان- ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتدپرێس ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە و نووسیویەتی: کوردەکان خەونی پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆیان هەیە و بەدرێژاییی مێژوو لەلایەن زلهێزەکانەوە یارییان پێکراوە و هەموو جارێک خەیانەتیان لێکردوون.

کوردپرێس:

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا 19ی کانوونی یەکەمی 2018 ڕایگەیاند هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا دەکشێنێتەوە و ئەوەش جارێکیتر مەسەلەی خەیانەت کردنی ئەمریکا لەکوردی خستەوە بەرباس. هێزی کوردی سووریا هاوپەیمانی ئەمریکان و بە یارمەتیی هاوەیمانیی دژەداعش توانییان یەک لە سەر چواری خاکی سووریا لە بندەست داعش ئازاد بکەن و فەرماندە کوردەکان دەڵێن لە ساڵی 2014وە کە شەڕی داعش دەستی پێکردووە زیاتر لە 10 هەزار شەڕڤانی کورد لە شەڕی داعشدا گیانیان لە دەست داوە.

ئەگەرچی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا نەرمیی نواندووە بەڵام بەرپرسانی کوردی سووریا داوای شەفافییەتی زیاتر دەکەن و نەک هەر کشانەوەی ئەو هێزانە لە سووریا بەخەیانەت لە کورد دەزانن بەڵکوو دەشڵێن ئەمریکا لەپشتەوە خنجێری لێداوین.

ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشتدپرێس لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: چ ئەمریکاش و چ زلهێزانی دیکەش یەکەم جار نییە کە خەیانەت لە کورد دەکەن و دەست لە کورد بەردەدەن.

AP دەشنووسێت: کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا تەنگی بە کوردی سووریا هەڵچنیوە. کوردەکان خەونی پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆیان هەیە و بەدرێژاییی مێژوو لەلایەن زلهێزەکانەوە یارییان پێکراوە و هەموو جارێک خەیانەتیان لێکردوون. ئەوە یەکەم جار نییە چ ئەمریکاش و چ زلهێزانی دیکەش خەیانەت لە کورد دەکەن و دەست لە کورد بەردەدەن. بۆیە کورد بەردەوام دەڵێت "جگە لە شاخ کەسیترمان نییە".

بەپێی ڕاپۆرتەکە مێژووی خەیانەتکردن لە کورد دەگەڕێتەوە بۆ 1920 کە زلهێزەکانی ئەو سەردەمە بەڵێنیان بە کورد دا خەونی کورد بهێننە دی بەڵام پەیمانی سوور ئیمزا کرا و بەو شێوازە خەیانەتیان لە کورد کرد.

ئاسۆشیتدپرێس دەشنووسێت: ئەمریکا لە ماوەی خەباتی کورد دژبە ڕژێمی بەعس دوو جارخەیانەتی لە کورد کرد. ئەمریکا 1972 کوردی دژبە سەدام پڕچەک کرد بەڵام پاش ئەوەی شای ئێران و سەدام بەپێی پەیمانی جەزایر لەگەڵ یەک ڕێککەوتن ئەمریکاش پشتی لە کورد کرد و هێنری کسینجەر وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ئەمریکا وەڵامی مەلا مستەفای بارزانیی نەدایەوە کە داوای یارمەتیی لە ئەمریکا کردبوو.

دووهەم خەیانەتی ئەمریکا کە لەکوردی کرد دەگەڕێتەوە بۆ کاتی سەرۆکایەتیی جۆرج بووش کە کوردی دژ بەسەدام ڕاپەڕاند بەڵام شتگیریی کوردی نەکرد و سەدام بە خراپترین شێوە کوردی سەرکوت کرد. بەڵام ئەمریکا لە باکووری عێراق ناوچەی دژەفڕینی دامەزراند و ڕێگەی نەدا سەدام بە فڕۆکە هێرش بکاتە سەر کورد هەر ئەوەش وای کرد هەرێمی خۆبەڕێوەبەری کوردستانی عێراق دامەزرا.

ئاسۆشیتدپرێس ئەوەشی نووسیوە کە ئەمریکا لەهێرشەکەی ساڵی 2018ی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفریننقەی لەخۆی بڕی و ئەوەش لە کاتێکدا بوو کە ئەمریکا لەباکووری سووریا پێویستی بە هاوپەیمانێک بوو و کوردی سووریا بەبۆنەی ئەو هاوپەیمانێتییەیان لەگەڵ ئەمریکا، هەزاران هاوڕێی خەباتیان لەدەست داوە.

ڤلادیمیێر ڤان ویلگێنبێرگ وتوویەتی ئێستاش ئەمریکا بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی سووریا، کوردی سووریای خستۆتە مەترسییەوە و ئەگەر بێتوو ئەمریکا بکشێتەوە، ئەوا تورکیا دەستبەجێ ڕووبەڕووی کورد دەبێتەوە و کوردی سووریا هەموو دەستکەوتەکانی دەدۆڕێنێت.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه