00:16 PM   IRAQ
MONDAY, 20 MAY 2019
 به په‌له |◀   وه‌زیرى نه‌وتی عێراق: كشانه‌وه‌ى كارمه‌ندانى كۆمپانیاى ئێكسۆن مۆبیل قبووڵكراو نییه‌
FRIDAY, 11 JANUARY 2019 - 10:16
کاردانەوەی زەریف بەرانبەر بە وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بەردەوامیی گەمارۆ ئابورییەکانی ئەمریکا لە سەر وڵاتەکەی وەڵامی وتەکانی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دایەوە کە وتبووی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران به‌ قورسترین گه‌مارۆکان داده‌نرێت و به‌رده‌وام ده‌بن.

کوردپرێس:

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاندووە "هەرگیز ئێران پلان و ستراتیژیی خۆی ناگۆڕێت بۆ ئەو وڵاتەی کە ئەمریکا دەیەوێت".

زەریف ئەوەشی وتووە "له‌ هه‌ر شوێن و له‌ هه‌ر کاتێکدا ئه‌مریکا ده‌ستێوه‌ردانی هه‌بێت، پشێووی و سه‌رکوتکاری و نه‌فره‌ت دابین ده‌کرێت".

ناوبراو دەشڵێت، هەرکات ئێران بووە شوێنەکەوتووی ئەمریکا ئە‌و ڕۆژه‌ دۆزه‌خ دەبێتە سه‌هۆڵبەندان (واته‌ ئەو خواستەی ئەمریکا هەرگیز نایەتەدی).

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئەوەشی خستووەتە ڕوو، باشتر وایه‌ ئه‌مریکا به‌ له‌ ده‌ستدانی ئێران ڕابێت و لەگەڵ ئەو وڵاتانە دۆست بێت کە جیهانیان خستووەتە مەترسییەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە سەردانەکەی مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوێنێ له‌ قاهیره‌ ڕایگه‌یاند،  گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران به‌ قورسترین گه‌مارۆکان داده‌نرێت و به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و کاته‌ی که‌ تاران وه‌ک وڵاتێکی ئاسایی هه‌ڵسوکه‌وت بکات.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه