00:30 PM   IRAQ
MONDAY, 20 MAY 2019
 به په‌له |◀   وه‌زیرى نه‌وتی عێراق: كشانه‌وه‌ى كارمه‌ندانى كۆمپانیاى ئێكسۆن مۆبیل قبووڵكراو نییه‌
SATURDAY, 12 JANUARY 2019 - 08:38
ئه‌مه‌ریكا:
پرسی پاراستنی كوردی سووریا له‌گه‌ڵ رووسیا تاوتوێ ده‌كه‌ین/ كورد له‌ سووریا له‌ ره‌وشێكی سه‌ختدایه‌

بەشی سووریا- راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ بۆ پرسی پاراستنی كورد له‌ سووریا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رووسیاش بكات ئه‌گه‌ر پێویست بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، له‌ گفتوگۆیێکی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كردووه‌، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجامی داوه‌، داوای كردووه‌ گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ بدات ئه‌و كوردانه‌ی شه‌ڕی داعشیان كردووه‌ له‌ سووریا نه‌كاته‌ ئامانج.

بۆڵتن ده‌شڵێت: "هه‌روه‌ک من و مایک پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد، پێمانوایه‌ ئه‌رۆغان پابه‌ند بووه‌".

بۆڵتن هیوای وایه‌، هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رهه‌می ئه‌و گفتوگۆیانه‌ ده‌ربكه‌ون كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان قه‌بووڵیانه‌ و ده‌ڵێت: "وه‌ک روونه‌ كورد له‌ ره‌وشێكی سه‌ختدایه‌، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه‌، كورد مه‌یلیان زۆر به‌لای ئێمه‌ دایه‌ و پێویسته‌ گه‌ره‌نتیان پێ بده‌ین كه‌ زیانمه‌ند نابن".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌ر ئه‌وه‌شمان له‌گه‌ڵ توركه‌كان باس كردووه‌، ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌گه‌ڵ رووسه‌كانیش ئه‌و پرسه‌ تاووتوێ ده‌كه‌ین".

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه