13:06 PM   IRAQ
TUESDAY, 22 JANUARY 2019
 به په‌له |◀   کرده‌وه‌کانی PYD له‌ عه‌فرین هه‌ڵه‌یه‌/ پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی بۆ سووریا بگه‌ڕێته‌وه‌
ته‌قینه‌وه‌یێک له‌ پارێزگای ئه‌نبار 27 قوربانیی لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ قه‌زای قائیمی ڕۆژئاوای ئه‌نبار 27 قوربانیی لێکه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق بڵاوی کرده‌وه که‌ ڕۆژی هه‌ینی 11ی کانوونی دووهه‌می 2018 ته‌قینه‌وه‌یێک له‌ بازاڕی حه‌سیبه‌ی قه‌زای قائیمی پارێزگای ئه‌نبار ڕووی دا که‌ له‌ ئه‌نجامدا دوو که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 25 که‌سی دیکه‌ بریندار بوون که‌ برینی ژماره‌یێکیان سه‌خته‌.

سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منیش ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕیژکراوی بارهه‌ڵگر له‌ جۆری کیا له‌ بازاڕی حه‌سیبه‌ی ناوه‌ڕاستی قه‌زای قائیمی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نبار ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یێک هاووڵاتی و کارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان بوونه‌ته‌ قوربانیی.

ته‌قینه‌وه‌که‌ی قه‌زای قائیم له‌ کاتێکدایه‌ که‌ سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر خۆکوژێک به‌ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوه‌وه‌ له‌ بازگه‌ی ئه‌قواسی تکریت خۆی ته‌قانده‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش که‌سی دیکه‌ بریندار بوون.