02:55 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 21 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
SATURDAY, 12 JANUARY 2019 - 09:38
شاندێکی تورکیا سه‌ردانی ئه‌مریکا ده‌کات

به‌شی تورکیا- شاندێکی تورکیا به‌ سه‌رۆکایه‌تی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ سه‌ردانی ئه‌مریکا ده‌کات.

کوردپرێس:

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌کانی دیپلۆماتی وه‌رگیراون، ئه‌و شانده‌ی تورکیا به‌ سه‌رۆکایه‌تیی سه‌دات ئونال جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ چوارچێوه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی گرووپی کاری ھاوبه‌شی ئه‌مریکا و تورکیا له‌ ٥ی شوباتی داھاتوو سه‌ردانی ئه‌مریکا ده‌کات.

چاوه‌ڕێ ده‌کرێت که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌کاندا باسی پرسه‌کانی وه‌ک سووریا، فه‌تۆ و په‌که‌که‌ بکرێت.

پێشتر و له‌ ٧-٨ی ئه‌م مانگه‌ شاندێکی ئه‌مریکا که‌ پێکھاتبوو له‌ جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریکا و جێمس جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به‌ داعش و جۆزێف دانفۆرد سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای ئه‌مریکا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ریان کردبوو.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه