09:51 PM   IRAQ
SUNDAY, 16 JUNE 2019
 به په‌له |◀   ئه‌ردۆغان: په‌یوه‌ندیی له‌ نێوان وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ و خه‌زێنه‌داری تورکیا- ئێراندا هه‌یه‌
SATURDAY, 12 JANUARY 2019 - 10:34
پارێزه‌ری له‌یلا گوڤه‌ن: به‌هۆی مانگرتنه‌وه‌ ژیانی په‌رله‌مانتاره‌که‌ی هه‌ده‌په‌ له‌ مه‌ترسیدایه‌

به‌شی تورکیا- پارێزه‌ری له‌یلا گوڤه‌ن ده‌ڵێت: زیاتر له‌ دوو مانگه‌ له‌یلا گوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی جڤاكی دیموكراتی (كه‌جه‌ده‌) له‌ زینداندا مانی له‌ خواردن گرتوووه‌ و له‌ ئێستادا ژیانی له‌ مه‌ترسیدایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گوڵشه‌ن ئۆزبه‌ک پارێزه‌ری له‌یلا گوڤه‌ن نوێنه‌ری زیندانی‌کراوی جۆله‌مێرگ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی گه‌لان ڕای‌گه‌یاند: له‌یلا گوڤه‌ن ماوه‌ی زیاتر له‌ 64 ڕۆژه‌ مانی گرتوووه‌ و باری ته‌ندروستی تێكچوووه‌ و ناتوانێت دیدار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجام بدات.

ئۆزبه‌ک پاش دیدار له‌گه‌ڵ له‌یلا گوڤه‌ن له‌ زیندانی تیپی Eی ئامه‌ددا گوتی: دۆخی ته‌ندروستیی له‌یلا گوڤه‌ن زۆر خراپه. ‌ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ ئێستادا ناتوانێت هاتوچۆ بكات و زیاتر له‌ 15 كیلۆ له‌ كێشی جه‌سته‌ی له‌ ده‌ستداوه‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌ مانگرتن و له‌ حه‌وشه‌ی زیندانیشدا ئامبۆلانس له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدایه‌.

له‌یلا گوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتنی له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌ مانگی شوباتی ساڵی  ڕابردوو له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیاوه‌ ده‌ستگیر كرا و له‌ ڕۆژی 8ی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردووشه‌وه‌ له‌ دژی گۆشه‌گیركردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌ ده‌ستی به‌ مانگرتن كردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه