21:36 PM   IRAQ
THURSDAY, 21 MARCH 2019
 به په‌له |◀   لە رووباری دیجلەدا بەلەمێک نقوم بوو/ تا ئێستا 71 کەس گیانیان لە دەست داوە
SATURDAY, 12 JANUARY 2019 - 10:35
ئه‌ردۆغان سه‌ردانى عێراق ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- باڵیۆزى تورکیا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند: 31ى مارس ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆککۆمارى تورکیا سه‌ردانى عێراق ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزى تورکیا له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نووسیدا له‌ شارى به‌غدا گوتی: له‌ ئه‌نجامى سه‌ردانه‌که‌ى سه‌رۆککۆمارى عێراق بۆ تورکیا، بڕیار وایه‌ له‌ 31ى مارسى 2019 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆککۆمارى تورکیا سه‌ردانى عێراق بکات و کونسووڵخانه‌ له‌ چوار شار بکاته‌وه‌.

ناوبراو ڕاشیگه‌یاندوووه‌ که‌ ڕێککه‌وتن ده‌کرێت بۆ کاراکردنى ئه‌نجومه‌نى هاریکاریی ستراتێژى له‌ نێوان هه‌ر دوو وڵات و هه‌روه‌ها بۆ کردنه‌وه‌ى کونسووڵخانه‌ى تورکیا له‌ نه‌ینه‌وا و که‌رکووک و نه‌جه‌ف و به‌سره‌.

ڕۆژى 3ى کانوونى دووه‌مى 2019 سه‌رۆککۆمارى عێراق به‌رهه‌م ساڵح به‌ سه‌ردانێکى فه‌رمى گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى تورکیا و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆککۆمارى تورکیا و به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته‌ کۆبوویه‌وه ‌و تیایدا ڕێککه‌وتن کرا له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورى و بازرگانییه‌کانى هه‌ر دوو وڵات و هه‌وڵدان بۆ بووژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى نێوانیان.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه