12:40 PM   IRAQ
TUESDAY, 22 JANUARY 2019
 به په‌له |◀   کرده‌وه‌کانی PYD له‌ عه‌فرین هه‌ڵه‌یه‌/ پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی بۆ سووریا بگه‌ڕێته‌وه‌
دادگه‌ی تورکیا بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی 58 هێزی دیکه‌ ده‌رده‌کات

به‌شی تورکیا- دادگای توركیا بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی 58 سه‌ربازی‌تری له ‌نێو ڕیزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد و له‌ ئۆپراسیۆنێكیشدا ژماره‌یێكیشیان ده‌ستگیر كران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی كۆماریی ئیستانبوڵ و ئادانا فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 58 كه‌س له‌ نێو ڕیزه‌كانی سوپا ده‌ركرا و له‌ ئۆپراسیۆنێكیشدا ژماره‌یێكیان له‌ 30 شاری توركیا ده‌ستگیر كران.

له‌ 29ی تشرینی دووهه‌‌می 2017ه‌وه‌ تا ئێستا به ‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌وڵه‌ كووده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌وه‌ یان ئه‌ندامبوون له‌ پارتی خزمه‌ت كه‌ فه‌تحوڵڵا گویله‌ن ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كات 222 سه‌رباز تا ئێستا هه‌ڵهاتوون، 362 گومانلێكراو به‌ سوودمه‌ندبوون له‌ یاسای په‌شیمان بوونه‌وه‌ی كاریگه‌ر ئازاد كراون و 835 سه‌ربازیش ده‌ستگیر كراون.

سه‌رچاوه‌: KNN

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه