21:01 PM   IRAQ
THURSDAY, 21 MARCH 2019
 به په‌له |◀   لە رووباری دیجلەدا بەلەمێک نقوم بوو/ تا ئێستا 71 کەس گیانیان لە دەست داوە
SATURDAY, 12 JANUARY 2019 - 13:26
ڕۆژنامەی لوس ئانجلس تایمز:
کورد عادەتی بە خەیانەتەکانی ئەمریکا کردووە

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی لوس ئانجلس تایمز لەبارەی کشانەوی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا نووسیی: ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەمریکا هاوپەیمانە کوردەکانی بەتەنها جێ دێڵێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی کە ئەمریکا ڕایگەیاند هێزەکانی خۆی لە سووریا دەکشێنێتەوە ڕەنگدانەوەی نەرێنیی لە کۆمەڵگای ئەمریکا لێکەوتەوە و هەمیشە میدیا بەناوبانگەکانی ئەم وڵاتەی ڕەخنەی توندیان لە هەڵویستەکانی دەوڵەتی ئەمریکا هەمبەر کوردەکانی سووریا گرتووە.

میدیاکانی ئەمریکا وەکوو ترەمپ لەو باوڕەدا کە هێزەکانی ئەمریکا دەبێت بوونی کەم ڕەنگتریان لە ناوچەکەدا ببێت بەڵام لەو باوڕەدان کاتێکی گونجاو بۆ کشانەوەی هێزەکان دیاری نەکراوە و مومکینە کوردەکان پاش کشانەوەی ئەمریکا ڕووبەڕووی هێرشی تورکیا ببنەوە.

لوس ئانجلس تایمز دەنووسێت کۆمەڵگای ئەمریکا تووشی سەر سوڕمان بووە لە ئازایەتیی هێزە کوردەکانی سووریا لە شەڕی داعشدا و زیادی دەکات: زیاتر لە 100 هاووڵاتیی ئەمریکی لەو کاتەوە شەڕی داعش دەستی پێکردووە تەڤڵی هێزە کوردەکان بوونە و تا ئێستاش بەشێکیان هاوشانی کوردەکان شەڕی داعش دەکەن.

هاووڵاتییێکی ئەمریکی کە بە شێوەی خۆبەخشانە لەگەڵ هێزە کوردەکاندا شەڕی داعشی کردووە لە لێدوانێکدا لەگەڵ لوس ئانجلس تایمز دەڵێت: کشانەوەی هێزەکانمان لە سووریا بەجێ هێشتنی کوردەکانە و خەیانەت کردنە بەو هێزانە چوونکە پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا تورکیا هێرش دەکاتە سەر کوردەکانی سووریا.

ئەم ڕۆژنامە لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمریکا لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا بارها بەڵێنی بە کورد داوە و پاشان جێبەجێ نەکردووە و نووسی: کورد عادەتی بە خەیانەتەکانی ئەمریکا کردووە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه