12:22 PM   IRAQ
TUESDAY, 22 JANUARY 2019
 به په‌له |◀   کرده‌وه‌کانی PYD له‌ عه‌فرین هه‌ڵه‌یه‌/ پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی بۆ سووریا بگه‌ڕێته‌وه‌
سه‌رکرده‌ی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌:
هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووک له‌ مه‌سڵه‌حه‌تی عێراقدا نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ژماره‌یێک له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کان به‌ئه‌نقه‌ست ئاڵای هه‌رێمی کوردستانیان له‌سه‌ر باره‌گاکانیان له‌ پارێزگای که‌رکووک هه‌ڵکردوووه‌ و ده‌ڵێت که‌ ئه‌و کاره‌ له‌ مه‌سڵه‌حه‌تی عێراق و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌ نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌ له‌ به‌یاننامه‌یێکدا وێڕای به‌ئه‌نقه‌ست وه‌سف کردنی کاری ژماره‌یێک له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کان بۆ هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر باره‌گاکانیان له‌ پارێزگای که‌رکووک ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و کاره‌ ته‌نگه‌ژه‌ له‌ عێراق په‌ره‌ پێده‌دات و له‌ مه‌سڵه‌حه‌تی ئه‌و وڵاته‌ و ده‌وڵه‌ت نییه‌.

نووسینگه‌که‌ی عه‌لاوی له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوا له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کانی عێراق ده‌کات که‌ به‌ دانبه‌خۆداگرتن و عه‌قڵ و ژیری و هه‌ست کردن به‌ به‌رپرسیارێتی و به‌پێی ماده‌کانی ده‌ستوور و باوه‌ڕ به‌ یه‌کده‌نگیی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ پرسه‌که‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "المسله‌"

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه