06:55 PM   IRAQ
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   سەرکۆماری ئێران: تورکیا بە بڕیارەکانیدا بچێتەوە/ ئەمە ڕێگای نیە
TUESDAY, 5 FEBRUARY 2019 - 10:00
هاوسەرۆکی تەڤدەم تایبەت بۆ کوردپرێس:
مۆڵەت نادەین ناوچەی ئارام لەژێر کونترۆڵی تورکیا پێکبهێنرێت/ زلهێزەکان دەبێت شەرم لە کورد بکەن

بەشی سووریا- هاوسەرۆکی بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستانی سووریا دەڵێت: کوردی سووریا تەنها یەک ڕێگای لە بەردەستدایە ئەوەش بەرخۆدانە، ئێمە چاوەڕێی کەس نابین و تەنها پشت بە ئارمانجەکانمان دەبەستین. لە پرسی عەفرین-دا ڕووسیا ئاسمانی سووریای بەرەوڕووی تورکیا کردەوە و کۆمەڵگای نێونەتەوەیش بێدنگ بوو هەمبەر هێرشی تیرۆریستەکان، بۆیەش دووپات بوونەوەی بابەتەکە شتێکی سەیر نییە.

«عایشە ئفندی» هاوسەرۆکی بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێس ئاماژەی دا بە دواهەمین گۆڕانکارییەکان لە سەر پرسی دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا و ڕایگەیاند: ڕەنگە ڕێککەوتنێک لەنێوان ئەمریکا و تورکیا ببێت لەبارەی ناوچەی ئارام لە بارکووری سووریا بەڵام بە مانای ئەوە نییە کە هەر شتێک ئەوان بیڵێن بە کردار جێبەجێ بکرێت، کورد خاوەنی ئیرادەیە و بڕیارە سیاسییەکانی خۆی پێوشوێنگیری دەکات.

ناوبراو درێژەی دا کورد چیدی خەڵکی پێش شەڕی سووریا نییە و لەباری سیاسی و سەربازی و دیپلۆماتیکەوە گۆڕانکاریی زۆری لەچاو سەردەمی بەعسدا بینیوە. ئەمڕۆ لەباری دیپلۆماتیکەوە دونیا باوەڕی بە کورد هەیە و دانی بە بوونی کوردا ناوە.

ناوبراو زیادی کرد تورکیا بەدوای دامەزرانی ناوچەی ئەمنێکە کە خۆی بیری لێدەکاتەوە لەحاڵێکدا کە ئێمە ڕامانگەیاندووە کە هەر یڕیارێک لەبارەی ناوچەی ئەمنەوە بدرێت دەبێت لەژێر چاودێڕیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بێت. ئێمە مۆڵەت بە تورکیا نادەین هیچ ناوچەیێکی ئارام پێک بهێنێت چوونکە ئەو ناوچە کە تورکیا بیری لێدەکاتەوە لە عەفرینەوە دەستی پێکردووە و دەگاتە دیرەک لە خۆرئاوای کوردستانی سووریا و ئەمەش بەواتای داگیرکارییە.

هاوسەری ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستانی سووریا وێڕای ئاماژەدان بەو بابەتە کە پێکهێنانی ناوچەی ئارام دەبێت لەژێر چاودێڕیی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بێت وتی: ئێمە دەڵێین ئەگەر کەسێک بیر لە ناوچەی ئارام دەکاتەوە دەبێت بزانێت کە بەڕێوەبردنی لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و لەژێر چاودێڕیی هاوپەیمانان بێت و جگەلەوەش مومکین نییە و مۆڵەتی پاوانخوازی بەکەس نادەین.

هاوسەرۆکی بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستانی سووریا لەبارەی سەفەری ئەم دواییەی ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک بۆ ئەمریکا وتی: سەردانەکەی ئیلهام ئەحمەد بۆ ئەمریکا لەدرێژەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی لەبارەی دۆخی ئەمڕۆی سووریا و ڕۆڵی هاوپەیمانان لە ئایندەی ناوچەکەدا بوو. ترەمپ دیدارێکی کورتی لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد ئەنجام دا و بەڵێنی داوە لەگەڵ کوردەکاندا هاوکاری بکات. لێکدانەوەی وتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێویستی بە ناسینی هەڵویستەکانی ئەمریکا لەمەڕ گۆڕانکارییە جهیانییەکان هەیە. ئێمە هیوامان وایە کە ئەمریکا بڕیارێکی دروست لەباەری مەسائیلی سووریا بدات.

عایشە ئفندی زیادی کرد: بەڵام ئێمە چاوڕێی کەس نەبووین و ناشبین و کار و هەوڵەکانی خۆمان بۆ دامەزراندنی دیموکارسی لە سووریا درێژە پێدەدەین. هەروەها کە کورد چەندین جار ڕێککەوتنی نێونەتەوەیی دژ  خۆی بینیوە، لەپرسی عەفرینشدا ئەوەمان بینی. ئەو کاتەی کە ڕووسیا ئاسمانی سووریای بۆ هێرشی سوپای تورکیا کردەوە و کۆمەڵگای نێونەتەوەیش لەبەرامبەر هێرشی تیرۆریستەکاندا بێدەنگیی ڕاگرت. بۆیەش دووپات بوونەوەی ئەو ڕوداوە چاوەڕواننەکراو نییە.

ئەم سیاسەتوانە کوردە دەڵێت کورد لە سووریا تەنها یەک ڕێگای لەبەردەستە ئەوەش بەرخۆدانە و تەنها بەرخۆدان.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە بە بۆنەی هەموو جیهانەوە شەڕی داعشمان کرد شەڕی تیرۆرمان کرد دونیاش ئەبێت شەرممان لێبکات و پشتمان پێنەکات. دونیا دەبێت دەرک بەم مەسەلە بکات کە کودەکان چیدی خەڵکی ڕابردوو نین و ئەمڕۆ توانای سیاسی و سەربازیمان هەیە.

عایشە ئفەندی وەبیری هێنایەوە: ئەو وڵاتانەی دەڵێن دۆستی کوردن ئەمڕۆ دەنگیان لێوە نایێت، بەتایبەت لەبارەی لەیلا کوڤەن نوێنەری کوردی پەرلەمانی تورکیا کە چەند مانگە مانی لە خواردن گرتووە دونیا بێدەنگە. دونیا سیاسەتە دژە مرڤانەکانی ئەردۆغان بەتایبەت دژ بە کوردی سووریا دەبینێت بەڵام کاردانەوەی ئەرێنی نییە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه