16:57 PM   IRAQ
FRIDAY, 22 FEBRUARY 2019
 به په‌له |◀   تووڕەیی زەیتوون تەقینەوەكەی عەفرینی گرتە ئەستۆ
واڵ ستریت ژۆرناڵ:
کوردەکانی سووریا نەوت بە دیمەشق دەفرۆشن

بەشی جیهان- واڵ ستریت ژۆرناڵ لە زاری سەرچاوەکانی نزیک لە ڕێکخراوە هەوڵگرییەکانی ئەمریکاوە ئیدیعا دەکات کوردەکانی سووریا ئەو نەوتەی کە لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا بەرهەمی دێنن دەیفرۆشنە دیمەشق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا باس لە فرۆشتنی نەوتی بەرهەم هێنراوی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان دەکات، لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی سووریا.

ڕۆژنامەکە لە زاری کەسێکی نزیک بە ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکاوە و شۆفێرێکی بارهەڵگری نەوتەوە کە نەوتی بەرهەم هێنراوی هێزەکانی سوووریای دیمۆکراتیک دەگوازێتەوە، ڕایدەگەیێنێت: کوردانی سووریا کە هاوپەیمانی ئەمریکان لە ڕێگای کۆمپانیایێکی نێوەندگیرەوە نەوتی خاو دەفرۆشنە حکووومەتی سووریا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە کۆمپانیای قتریجی گرووپ وەکوو نێوەندگیر لە نێوان کوردەکان و حکوومەتی سووریا کار دەکات و نەوتی خاوی کوردانی سووریا دەکڕێت و ڕادەستی حکوومەتی ناوەندیی سووریای دەکات.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمەش لە حاڵێکدایە کە کۆمپانیای قتریجی گرووپ بە بۆنەی کار کردن لەگەڵ حکوومەتی بەشار ئەسەد لە لایەن ئەمریکا و ئەورووپاوە خراوەتە لیستی سزاکانەوە.

واڵ ستریت ژۆرناڵ دەنووسێت لە حاڵێکدا کە ئەمریکا هەوڵ ئەدات حکوومەتی سووریا بخاتە ژێر گوشاری ئابوورییەوە، کوردەکان کە هاوپەیمانی واشنتن-ن نەوتی خاوی حکوومەتی سووریا دابین دەکەن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه