13:04 PM   IRAQ
THURSDAY, 25 APRIL 2019
 به په‌له |◀   عه‌بدولمه‌هدی هه‌رگیز ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ڕاگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان نه‌کردۆته‌وه‌
SUNDAY, 10 FEBRUARY 2019 - 10:08
شه‌ش گومانلێکراوی داعش له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ستگیر کران

به‌شی تورکیا- له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ھێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا له‌ به‌رامبه‌ر ڕێکخراوی داعش، شه‌ش که‌س ده‌ستگیر کران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 10ی شوباتی 2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتیی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ تیمه‌کانی ھۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ ڕۆژی 9ی شوبات به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ ھه‌یه‌، ئۆپه‌راسیۆنێکی ھاوبه‌شی بۆ سه‌ر حه‌وت ناونیشان له‌ شاری ئه‌سته‌نبۆڵ ئه‌نجام داوه‌.

ھه‌ر له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا شه‌ش که‌س ده‌ستگیر کران که‌ یه‌کێکیان ھاوسه‌ری فه‌رمانده‌ی شیشانی ئیسلام جانیبێکۆڤه‌ که‌ له‌ تورکیا به‌ ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ کوژرابوو.

له‌ دوای ڕێکاره‌کانی یاسایی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس گومانلێکراوان ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆچ کران و ھاوسه‌ری ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ش ئازاد کرا.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه