04:12 PM   IRAQ
FRIDAY, 23 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   فراکسیۆنی گۆڕان لەسەر لابردنی سەرۆک شارەوانییە کوردەکان هاتە دەنگ
SUNDAY, 10 FEBRUARY 2019 - 10:47
چه‌ندین وڵاتی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش به‌یاننامه‌یێک له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی سووریا- وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، سعوودیه‌، میسر و ئۆردۆن له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ هۆشدارییان به‌و هێزانه‌ دا که‌ "خوازیاری ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی و ناسه‌قامگیری له‌ ناوچه‌که‌ن."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌ی دژه‌داعش له‌ واشنتۆن له‌ حاڵێکدا به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ڕۆژئاوا به‌ڕێوه‌چوو که‌ بابه‌تی سووریا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یێکی سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا و دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ خرانه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌ و جارێکی دیکه‌ جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یێکی سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا کرایه‌وه‌.

به‌ دوای کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش واتا ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، سعوودیه‌، میسر و ئۆردۆن به‌یاننامه‌یێک ده‌رکرا و له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌که‌وه‌ هۆشدارییان به‌و هێزانه‌ دا که‌ "خوازیاری ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی و ناسه‌قامگیری له‌ ناوچه‌که‌ن" و ئاماژه‌ به‌وه‌ کرا که‌ قه‌یرانی سووریا ڕێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی نییه‌ و ته‌نها به‌دیل بۆ چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته‌ ڕێگه‌چاره‌ی سیاسییه‌.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌وڵی‌ دیپلۆماسی و ئیراده‌ی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی کرا بۆ کۆتایی هێنان به‌ پێکدادان و ڕه‌نج و ئازاری خه‌ڵکی سووریا و داوا له‌ لایه‌نه‌کانی به‌شداربووی قه‌یرانی سووریا کرا که‌ له‌ جیاتی بژارده‌ی سه‌ربازی ڕێگه‌چاره‌ی دیپلۆماسییانه‌ به‌کار بهێنن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه