23:52 PM   IRAQ
THURSDAY, 24 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   وەزارەتی دەرەوەی رووسیا: هێزەکانی توركیا بۆیان نیە بچنە مەنبج و كوبانێ
SUNDAY, 10 FEBRUARY 2019 - 11:08
حه‌لبووسی باس له‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت: په‌رله‌مان پێشنیارێكی به‌ده‌ست گه‌یشتوووه‌ كه‌ په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی دیاریی كردنی ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق نه‌ک ده‌ركردنیان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكی ڕِۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: "هیچ پێشنیارێكی به ‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوووه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق به‌ڵكوو سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشنیارێكی پێگه‌یشتوووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێک له‌ په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی دیاریی كردنی ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و سروشتی كاركردن و ماوه‌ی مانه‌وه‌یانه‌ له‌ عێراق."

شایانی باسه‌؛ پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو "هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان كار بۆ چاودێری كردنی ئێران ده‌كه‌ن له‌ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌ده‌وه‌" كه‌ له‌ كۆتاییی ساڵی رابردوودا سه‌ردانی كردبوو.

هه‌روه‌ها تره‌مپ باسی له‌ خه‌رجكردنی سامانێک كردبوو له‌ بنكه‌كه‌دا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌نباری خۆڕئاوای عێراق و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پارێزگاری له‌و بنكه‌یه‌ش کردبوو له‌لایه‌ن واشنتۆته‌وه‌.

لێدوانه‌كانی تره‌مپ بوووه‌ مایه‌ی ناڕه‌زایی له‌ به‌غدا و له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی عیراق ڕای‌گه‌یاندبوو: "سه‌رۆكی ئه‌مریكا مۆڵه‌تی له‌ به‌غدا وه‌رنه‌گرتوووه‌ تا هێزه‌كانی له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ چاودێری ئێران بكه‌ن."

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ژماره‌یێک له‌ سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان قسه‌كانی تره‌مپیان به‌ پێشێلكاریی بۆ سه‌روه‌ریی عیراق له‌ قه‌ڵه‌م دابوو.

له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاندبوو: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا هیچ بنكه‌یێكیان له‌ عێراقدا نییه‌ و پێویسته‌ تره‌مپ له‌ لێدوانه‌كانی پاشگه‌ز ببێته‌وه‌."

تا ئێستاش ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كان نزیكه‌ی 5000 سه‌ربازی له‌ عێراقدا هه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ له‌ ساڵی 2014 بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی داعش پێكیهێنا ئه‌مه‌ش به‌پێی لێدوانه‌كانی مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.

له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ژماره‌یێک له‌ په‌رله‌مانتارانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌یاسایێكیان كردبوو بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان تا لێوه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ وڵات ده‌ربكرێن.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه