16:43 PM   IRAQ
FRIDAY, 22 FEBRUARY 2019
 به په‌له |◀   تووڕەیی زەیتوون تەقینەوەكەی عەفرینی گرتە ئەستۆ
په‌نابه‌رانی کوردی گیرخواردووی ده‌ریای ئیجه‌ داوای یارمه‌تی له‌ فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فدراسیۆنی په‌نابه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ حه‌وت په‌نابه‌ری کورد له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا گیریان خواردوووه‌ و داوای یارمه‌تییان له‌و ڕێکخراوه‌یه‌ کردوووه‌ و ئێستا ده‌نگیان نه‌ماوه‌ و زانیارییێک له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌وانه‌وه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند که‌ حه‌وت په‌نابه‌ری کوردی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕێگای نایاساییه‌وه‌ ویستوویانه‌ بچنه‌ فه‌ڕه‌نسا به‌ڵام ئاشکرا بوون و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ ویستوویه‌تی دیپۆرتیان بکاته‌وه‌ و له‌ کۆتا شوێنی ئیتالیا، به‌ڵام ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ فدراسیۆنی په‌نابه‌رانیان ئاگادار کردوووه‌ته‌وه و‌ دوای ئه‌وه‌ ده‌نگیان نه‌ماوه‌.

ناوبراو وتیشی: "به‌ وته‌ی خۆیان ئێستا له ‌ناو باخیره‌دان و بارودۆخیان باش نییه‌ و ئه‌شکه‌نجه‌ ده‌درێن به‌ڵام ئێستا لێیان دابڕاون و ئاگاداریان نین و به‌رده‌وام چاودێری نیشانه‌ی مۆبایله‌کانیان ده‌که‌ن تا بزانن له‌ کوێ بن".

ئاری جه‌لال ده‌شڵێت: ئه‌وان له‌ ئێستادا نازانن له‌ کوێن، هه‌موو هه‌وڵێکی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بدرێنه‌وه‌ به‌ وڵاتی تورکیا، چوونکه‌ دیپۆرتی وڵاتی عێراقیان ده‌کاته‌وه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ یه‌کێک له‌ وڵاته‌کانی یۆنان و ماڵتا و ئیتالیاوه‌ ئازادیان بکه‌ن.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه