03:23 PM   IRAQ
FRIDAY, 23 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   فراکسیۆنی گۆڕان لەسەر لابردنی سەرۆک شارەوانییە کوردەکان هاتە دەنگ
SUNDAY, 10 FEBRUARY 2019 - 13:25
نوێنه‌ری کۆمه‌ڵ: ململانێی حیزبییه‌کان له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌ به‌رده‌وامیی ململانێی سیاسیی نێوان حیزبه‌ کوردستانییه‌کان ده‌کات له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ ڕه‌شید به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: ململانێی سیاسیی نێوان حیزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای که‌رکووک درێژه‌ی هه‌یه‌ چوونکه‌ ئه‌و ناکۆکییانه‌ دژواره‌ و چاره‌سه‌رکردنیان تاکوو پێش له‌ مانگی مارچی داهاتوو مومکین نابێت.

ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ قسه‌کردن له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌کێتی له‌باره‌ی پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم و پارێزگای که‌رکووک زوووه‌ و گوتیشی: زۆربه‌ی حیزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌وان گۆڕان و یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان هه‌ڵوێستی خۆیانیان له‌سه‌ر به‌شداری کردن یان نه‌کردن له‌ حکوومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستان ڕانه‌گه‌یاندوووه‌ و هێشتاکه‌ کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستانیش پێشنیاری پارتی لێکده‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌شداری‌کردن له‌ حکوومه‌تی داهاتوو.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه