17:41 PM   IRAQ
FRIDAY, 22 FEBRUARY 2019
 به په‌له |◀   تووڕەیی زەیتوون تەقینەوەكەی عەفرینی گرتە ئەستۆ
سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی: HDP و لایەنگرەکانی ئەو حیزبە لێک جیاوازن

بەشی تورکیا- نۆمان کورتولموش سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دادوگەشە لە پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بە هەڵبژاردنەکانی 31ی ئاداری 2019 لە تورکیا کردووە و وتوویەتی بەڕای ئێمە HDP و لایەنگرەکانی ئەو حیزبە لێک جیاوازن.

کوردپرێس:

نۆمان کورتولموش سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا لەو بارەیەوە وتوویەتی کێشەی ئێمە لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان HDP ئەوەیە ئەو پارتە پێوەندیی لەگەڵ پەکەکە هەیە. ئێمە چەندین جار پێمان گوتوون لە کە پەکەکە دوور بکەونەوە. ئەگینا وا نەبێت ئەو دەنگەی هەموو هاووڵاتییان بە کەسێکی دەدەن یەکسانە. HDP و لایەنگرەکانی ئەو حیزبە لێک جیاوازن.

ناوبراو ئاماژەی بە دۆخی ئەستەنبۆڵ و ئەنقەرە لەم خولەی هەڵبژاردنەکاندا کرد و گوتیشی: لە ئەنقەرە و ئەستەنبۆڵ هەست بە گرفتێکی ئەوتۆ بۆ مسۆگەرکردنی دەنگەکان ناکەین بەڵام ئەم دۆخەش مانای ئەوە نییە کە بەرانبەر بەو دوو پارێزگایە و دەنگەکانیان خەمسارد بین. ئێمە دەرفەت نافەوتێنین و بە هەموو توانامانەوە کار دەکەین.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه