11:15 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
MONDAY, 11 FEBRUARY 2019 - 08:17
"ئالان کوردی" ناوی نوێی کەشتی ڕزگار کردنی پەنابەران لە دەریای ئیجە

بەشی جیهان- بەرپرسانی ناوەندێکی خەیر خوازی لە ئاڵمانیا ناوی کەشتیێکی ڕزگار کردنی پەنابەرانیان کردە ئالان کوردی، ئالان منداڵێکی خەڵکی کۆبانێ بوو کە لە کاتی کۆچی کوردەکاندا بەرەو ئەورووپا لە کەنارەکانی تورکیا گیانی سپارد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئالان کوردی ئەو منداڵەی خەڵکی کۆبانێ بوو، کە لە سێپتێمبێری 2015دا لە دەریای ئیجەدا لەگەڵ دایکی و براکەی خنکا.

هەواڵدەریی فەڕانسا ڕایگەیاند ئەمڕۆ ناوەندی خەیرخوازیی «چاوی دەریا»ی ئاڵمانیا ناوی کەشتی ڕزگار کردنی پەنابەرانی بۆ ئالان کوردی گۆڕیووە.

عەبدوڵڵا کوردی، باوکی ئالان و تیما کوردی پووری ئەو منداڵە کوردەی سووریا، لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە بۆنەی ناونیانی کەشتییەکە بەڕێوەچوو لە دۆرگەی مالۆکاری ئیسپانیا بەشدار بوون.

ئالان کوردی لەگەڵ دایکی و براکەی بەر لە سێ ساڵ و شەش مانگ لەڕێگەی کۆچبەریدا لەناو دەریای ئیجەدا بەلەمەکەیان نوقم بوو، لە ئەنجامدا هەرسێکیان خنکان.

تەرمی ئالان دوای رۆژێک لە کەناراوەکانی دەریادا دۆزرایەوە، لە جیهاندا بووە کەمپەینێکی گەورە بۆ پشتیوانی لە کۆچبەرانی سووریا و کوردستانی سووریا، بەو هۆیەوە وڵاتانی ئەورووپا دەرگایان لە سەتان هەزار کۆچبەر کردەوە.

باوکی ئالان خۆشحاڵیی خۆی بۆ ناو نیانی کەشتییەکە دەربڕی و وتی ناوی کوڕەکەی دەبێت لە یادەکاندا بمێنێتەوە.

کەشتی ڕزگار کردنی پەنابەران کە ئێستا ناوی خۆی بۆ ئالان کوردی گۆڕیوە لە 60 چالاکیدا لە دەریای ئیجە گیانی زیاتر لە 14000 پەنابەری ڕزگار کردووە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه