16:42 PM   IRAQ
FRIDAY, 22 FEBRUARY 2019
 به په‌له |◀   تووڕەیی زەیتوون تەقینەوەكەی عەفرینی گرتە ئەستۆ
تۆپخانەکانی فەڕەنسا لە عێراقەوە پشتیوانیی شەڕڤانان دەکەن لە سووریا

بەشی سووریا- هێزەکانی فەڕەنسا لە رێگەی تۆپخانەکانیانەوە لەناو خاکی عێراقەوە، پشتیوانیی ئۆپەراسیۆنی کۆتایی شەڕڤانانی هەسەدە دەکەن دژی داعش.

کوردپرێس: ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە ئەو هێزە فەڕەنسییانەی لەناو خاکی عێراق جێگیر کراون، لە رێگەی سێ یەکەی تۆپخانەوە لە قوڵایی بیابانەکانی عێراق و بەدوریی سێ کیلۆمەتر لە سنوورەکانی سووریاوە، پشتیوانیی ئۆپەراسیۆنی کۆتایی شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەن بۆ سەر دوا مۆڵگەکانی داعش لەناوچەی باغۆزی رۆژهەڵاتی فورات و پارێزگاری دێرەزوور.

فرانس پرێس بڵاوی کردەوە؛ سێ تۆپهاوێژ و 180 گولە تۆپی 155 ملیمی مەودا 40 کیلۆمەتر ئامادەکراون بۆ بۆردومان کردنی مۆڵگەکانی داعش لە ناوچەی باغۆز، ئەمڕۆش دەنگی تەقینەوەی گەورە و بیستراون و تۆزو خۆڵ لە بیابانەکانی ئەنبار بەرزبوەتەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ بەکارهێنانی ئەو تۆپخانەیە بۆ بۆردوومان کردنی مۆڵگەکانی داعش لەناو خاکی سووریا.

کۆڵۆنێل فرانسوا ریجیس، فەرماندەی کەتیبەی تۆپخانەکانی فەڕەنسا رایگەیاندووە: لە دوریی 10 کیلۆمەتر لەبەرەکانی شەڕی باشووری رۆژهەڵاتی دێرەزوور تۆپخانەکەیان جێگیر کراوە و پشتیوانیی هەسەدە دەکەن.

رۆژی شەممە، فلۆرانس بارلی وەزیری بەرگریی فەڕەنسا بە فڕۆکەیێکی سەربازیی گەیشتە ناوچەی قائیمی عێراق لەسەر سنووری سووریا، کە بنکەیێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لێیە و 40 سەرباز و راهێنەری وڵاتەکەی لەو بنکەیە جێگیرکراون.

ڕۆژی شەممە 9/2/2019 شەڕڤانانی هەسەدە بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش قۆناغی کۆتایی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵ کردنەوەی دوا مۆڵگەکانی داعشیان لە ناوچەی باغۆزی رۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دەستپێکرد.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه