03:23 PM   IRAQ
FRIDAY, 23 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   فراکسیۆنی گۆڕان لەسەر لابردنی سەرۆک شارەوانییە کوردەکان هاتە دەنگ
MONDAY, 11 FEBRUARY 2019 - 10:21
پەرلەمانتارێکی پارتی:
حكوومه‌تی هه‌رێم هیچ بیانوویێکی نەماوە بۆ به‌رده‌وامی دان به‌ پاشكه‌وتی مووچه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشكه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دێته‌ده‌نگ و په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و فراكسیۆنه‌ش واده‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ ئاشكرا ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌عید مسته‌فا په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ناردنی 522 ملیار دیناره‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق بۆ هه‌رێم، حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی هیچ بیانوویێكیان نامێنێت بۆ به‌رده‌وامی دان به‌جێبه‌جێ كردنی سیستەمی پاشكه‌وتی مووچه‌.

ناوبراو وتیشی: "ئه‌گه‌ر به‌زوویی كابینه‌ی نۆیه‌م پێكبهێنرێت، ئه‌وه‌ له ‌مانگی چواری ئه‌مساڵدا پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، له‌ ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووش، ئه‌وه‌ مووچه‌ به‌و میكانزمه‌ی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت".

له‌باره‌ی په‌یوه‌ست كردنی په‌سه‌ند كردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی خانه‌نشینی به‌پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وته‌وه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئاشكرای ده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی خانه‌نشینی و مووچه ‌و ده‌رماڵه‌كانن، به‌ڵام ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ هیچ په‌یوه‌ندییێکی به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشكه‌وت نییه‌ و رێگرنییه‌ له‌ به‌رده‌م چاک كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه