11:09 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
MONDAY, 11 FEBRUARY 2019 - 12:30
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە:
هیچ ڕێککەوتنێک لە ئارادا نییە بۆ بە هەرێم کردنی بەسرە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە ڕەتی دەکاتەوە هچ چەشنە ڕێککەوتنێک لە نێوان ڕەوتە سیاسییەکاندا کرابێت بۆ بە هەرێم کردنی بەسرە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غانم میاحی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی تجاەپرس-دا وتی: "هیچ ڕێککەوتنێک لە ئارادا نییە بۆ بە هەرێم کردنی بەسرە و داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەین بەشە بوودجەی پێویست بۆ پارێزگای بەسرە تەرخان بکات تاکوو شارومەندانی بەسرە بیر لە بە هەرێم بوونی پارێزگاکەیان نەکەنەوە".

میاحی ئاماژە بەوە دەکات کە بەسرە ڕۆح و شاڕێی ئابووری عێراقە و وتیشی: ئێمە بەباشی دەزانین کە ئابووری عێراق بەسراوە بە پارێزگای بەسرەوە و هیوادارین ئەم وڵاتە تووشی کێشەی ئابووری نەبێتەوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه