06:47 PM   IRAQ
TUESDAY, 15 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   سەرکۆماری ئێران: تورکیا بە بڕیارەکانیدا بچێتەوە/ ئەمە ڕێگای نیە
MONDAY, 11 FEBRUARY 2019 - 16:20
كۆچ و كۆچبەرانی سلێمانی: گەڕانەوەی ئاوارەکان خۆویستانەیە و کەس بە زۆرەملێ ناگەرێندرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەماوەی نزیكەی ساڵێكدا نزیكەی 5 هەزار خێزانی ئاوارەی عەرەب گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و نووسینگەی سلێمانیی كۆچ و كۆبەرانیش رایدەگەیەنێت: لەئێستادا 60هەزار خێزانی ئاوارە لە سنووری سلێمانیدایە، بەڵام یوئێن ڕازی نییە هیچ خێزانێك بەزۆرەملێی بگەڕێنرێتەوە.

کوردپرێس:

چیا حسێن بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق لەلێدوانێكدا بەSNNی راگەیاند: ڕۆژانە 10 بۆ 15 خێزان سەردانمان دەكەن و مامەڵەیان بۆدەكەین بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.

ناوبراو وتیشی: لە ساڵی ڕابردووەوە تائێستا نزیكەی 5 هەزار خێزان گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان، بەپێی ئامارەكانیش لەئێستادا 60هەزار خێزانی ئاوارە لە سنووری سلێمانیدایە.

سەبارەت بەوەی بۆچی سەرجەم ئاوارەكان ناگەڕێندرێنەوە لەكاتێكدا كۆتایی بەشەڕی داعش هاتووە، چیا حسێن ئاشكرای كرد،"ئەو بابەتە زیاتر پەیوەندیی بەكۆمەڵێك وەزارەتەوە هەیە لەوانە وەزارەتی ناوخۆ و پلاندانان و تەندروستی و پەروەردەی عیراق، هەرچەندە ئاسانكاری بۆ گەڕاندنەوەیان كراوە، بەڵام بەهۆی ڕێككەوتنێك كە لەگەڵ ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كراوە ناتوانین هەموو ئاوارەكان بگەڕێنینەوە لە بەر ئەوەی گەڕانەوە خۆویستانەیە و یوئێن ڕازی نییە هیچ خێزانێك بەزۆرەملێی بگەڕێنرێتەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه